“تورکیا بڕیار دا پشتهڤانيا هێزێن سووریا دیموکرات بکت”
رووداو- هەولێر
تورکیا رازیبووە هاوکاری هێزەکانى سووریای دیموکرات بکات، بەو مەرجەی کە رۆڵی سەرەکی بدرێت بە عەرەبەکانی ناوچەی منبج.
بەگوێرەی میدیاکانی ئەمریکا کە رۆژی هەینی 15-7-2016 بڵاوکراوەتەوە، لە کۆبوونەوەیەکی نهێنی نێوان بەرپرسانی واشنتن و ئەنکەرە کە لە مانگی 5-2016-ی لە ئەنکەرە بەڕێوەچووە، تورکیا بڕیاریداوە پشتیوانی و هاوکاری هێزەکانی سووریای دیموکرات بکات، کە لەلایەن یەکینەکانی پاراستنی گەلەوە YPG سەرکردایەتی دەکرێت و زۆرینەی شەڕڤانەکانی کوردن.
پشتیوانیکردنی تورکیا بۆ هێزەکانی سووریای دیموکرات، لە سەر داوای بەردەوامی بەرپرسانی ئەمریکی بووە، کە ئامانج لێی کاراکردنی هێرشەکانی هێزەکانی سووریای دیموکراتە بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی شاری منبج.
مەرجی تورکیا لەو کۆبوونەوە نهێنییەدا، پێدانی رۆڵی سەرەکی بووە بە ئەمریکا و عەرەبی ئەو ناوچانەی کە لەلایەن داعشەوە کۆنترۆڵکراون. سەرچاوەیەکی بەریتانیش کە قسەی بۆ میدیاکانی ئەمریکا کردوە، دەڵێت”دوای کۆنترۆڵکردنەوەی منبج، دەبێت ئەو شارە لەلایەن ئەنجوومەنێکەوە بەڕێوەببرێت کە زۆرینەی عەرەب بن”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
