جێگرێ سوپاسالارێ پێشمه‌رگه‌ى:مه حه‌شدا شه‌عبى ئاگه‌هداركريه سنوورێ كوردستانێ نه‌به‌زينن
كوردستان تى ڤى![]()
جێگری سوپاسالاری پێشمه‌رگه ئاماژه به‌وه ده‌كات، كه هه‌بوونی حه‌شد له نزیك شنگال نائارامی دروست ده‌كات، به‌ڵام ئاگاداریشیان كردوونه‌ته‌وه سه‌رئێشه و گرفت بۆ شاره‌كه دروست نه‌كه‌ن.
سالار محه‌مه‌د جه‌باری به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: حه‌شدی شه‌عبی له سنووری شنگال جێگر بوون و ده‌چنه هه‌رشوێنێك گرفت دروست ده‌كه‌ن، چونكه یه‌ك بڕیاری مه‌ركه‌زییان نییه، ده‌یان گرووپن، ئاگادارمان كردوونه‌ته‌وه، كه سنووری كوردستان نه‌به‌زێنن، گرفت له شنگال دروست نه‌كه‌ن و كار نه‌كه‌ن بۆ تێكدانی ئارامیی سنووره‌كانی شنگال، ده‌نا هیچ ده‌ستدرێژییه‌ك بۆ سه‌ر كوردستان قبووڵ ناكرێت و دۆخی شنگالیش ئه‌وه هه‌ڵناگرێت په‌كه‌كه له لایه‌ك و حه‌شد له لایه‌كی دیكه‌وه كار بۆ تێكدانی بكه‌ن، به‌تایبه‌ت په‌كه‌كه ده‌یه‌وێت هێڵێك بكاته‌وه تا له‌و سنووره‌دا بگاته حه‌شدی شه‌عبی.
جێگری سوپاسالاری پێشمه‌رگه گوتی: به هه‌ر بیانووێك بێت مانه‌وه‌ی هه‌ر هێزێك كه كاریگه‌ریی خراپ له‌سه‌ر دۆخی كوردستان دروست بكات، قبووڵكراو نییه، بۆیه ناكرێت هیچ هێزێكی دیكه له سنووری پێشمه‌رگه‌دا هه‌بێت.
سالار محه‌مه‌د جه‌باری ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: له شنگال هه‌ندێك ناوچه هه‌یه، كه ده‌بێ پێش ئازادكردنه‌وه‌ی حه‌ویجه، ئه‌و ناوچانه ئازاد بكرێنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هاتوچۆی داعش له سووریاوه بۆ عێراق بپچڕێنرێت.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
