شبكة لالش الاعلامية

هەوه‌كا پاقژكرنا باژێرێ فه‌للوجه‌ ده‌ستپێكر

هەوه‌كا پاقژكرنا باژێرێ فه‌للوجه‌ ده‌ستپێكر 230075Image1

رووداو ـ هەولێر

ئەنجوومەنی شارەوانی شارۆچكەی فەللـوجە بەهاوكاری بەڕێوەبەرایەتییە خزمەتگوزارییەكان و پۆلیس و تیمەكانی هەڵگرتنەوەی بۆمب، هەڵمەتێكی پاككردنەوەی شارۆچكەكەیان لە پاشماوە جەنگییەكان دەستپێكرد.

عەقید جەمال جومەیلی، بەڕێوەبەری پۆلیسی شارۆچكەی فەللـوجە رایگەیاند “بە مەبەستی رێگەخۆشكردن بۆ گەڕانەوەی خێزانە ئاوارەكان رۆژی هەینی 15-7-2016 ئەنجوومەنی شارەوانی فەللـوجە بە هاوكاری بەڕێوەبەرایەتییە خزمەتگوزارییەكان و هێزەكانی پۆلیس و خۆبەخشان، هەڵمەتێكی پاككردنەوەی شارۆچكەكەیان لە پاشماوە جەنگییەكان دەستپێكرد”.

جومەیلی گوتی “لەو هەڵمەتەدا تیمی ئەندازیاری هێزە ئەمنییەكانی تایبەت بە هەڵگرتنەوەی ئەو مین و بۆمبە چێندراوانەی پێشتر داعش لە شەقام و رێگەكان دایناون بەشدارە، ئامانج لەو هەڵمەتەش پاككردنەوەی شارۆچكەكەیە وەكو ئامادەسازی بۆ گەڕانەوەی خێزانە ئاوارەكان”.

رۆژی یەكشەممە 26-6-2016 هێزە ئەمنییەكانی عێراق شارۆچكەی فەللـوجەیان كۆنترۆڵكردەوە كە لە سەرەتای ساڵی 2014 ەوە لەلایەن داعشەوە كۆنترۆڵ کرابوو.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

حكومه‌تا هه‌رێما كوردستانێ: برینا دارستانان جيێ قه‌بوولكرنێ نینه‌

Lalish Duhok

حوکمەتا ھەرێما کوردستانێ دەمژمێرەک ژ دەواما فەرمانگەھان کێم کر

Lalish Duhok

رێڤه‌به‌رێ په‌روه‌ردا شنگال:ئيسالە نێزيكى 28 هه‌زار قوتابيان دێ پشكداریێ د پرۆسێسا خواندنێ دا كەن

Lalish Duhok