شبكة لالش الاعلامية

سوپايێ عێراقێ بەرەف گەیارە پێشڤه‌چوون كر

سوپايێ عێراقێ بەرەف گەیارە پێشڤه‌چوون كر

تۆرا لالش يا راگه‌هاندنێImageThumb (1)

بەرەبەیانیی ئەمڕۆ، هێرشی سوپای عێراق بۆ كۆنتڕۆڵكردنەوەی ناحیەی گەیارە دەستی پێ كرد و، ئەفسەرێكی سوپایش دەڵێ: “لە پێشڕەویداین و زیانیشمان هەیە”.

رائید (ئەمین شێخانی)، ئەفسەر لە سوپای عێراق، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: “سەعات چواری بەرەبەیانیی ئەمڕۆ هێزەكانی سوپای عێراق هێرشێكی بەرفراوانیان بۆ كۆنتڕۆڵكردنەوەی ناحیەی گەیارە دەست پێ كردووە و لە كاتی ئێستادا پێشڕەوی دەكەین بۆ گرتنەوەی گوندی عوسەجە و شەڕێكی قورس لە نێوان سەربازانی سوپا و تیرۆریستانی داعشدا بەڕێوە دەچێت”.

(شێخانی) گوتیشی: “سەرەتا دەمانەوێ گوندی عوسەجە پاك بكەینەوە لە تیرۆریستان، چونكە تەنیا زێی گەورە لەگەڵ سەنتەری ناحیەی گەیارە جیا دەكاتەوە و بە كۆنتڕۆڵكردنەوەی دەچینە ناو گەیارە، زیانی زۆریشمان بە تیرۆریستانیداعش گەیاندووە و تا ئێستایش حەوت سەربازی سوپا بریندارن”.

گوندی عوسەجە، گوندێكی گەورەی ناحیەی گەیارەیە و لە حەوتسەد خێزان پێك هاتووە، كە سەر بە عەشیرەتی جحێشن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

3 ملیۆن و 600 هه‌زار زارۆك ل عێراقێ هه‌ره‌شه‌يا چه‌كداركرنێ ل سه‌ره‌

Lalish Duhok

لیوا بەهرام: 5% ژئاخا كوردستانێ مايه‌ ژ دەستێ تیرۆرستێن داعشێ بێته‌ ئازادكرن

Lalish Duhok

ئیبراهیم جه‌عفه‌ری: ئیراق ناچیته‌ د ناڤ چ به‌ره‌یێن دژی ئیرانێ دا

Lalish Duhok