شبكة لالش الاعلامية

ئەندامه‌کێ سەرکردایەتیا پارتی:هاتنا مالکی هەوله‌ك بۆ لاوازکرنا ناڤه‌ندا بریارێ ل کوردستانێ

ئەندامه‌کێ سەرکردایەتیا پارتی:هاتنا مالکی هەوله‌ك بۆ لاوازکرنا ناڤه‌ندا بریارێ ل کوردستانێ

تۆرا لالش يا راگه‌هاندنێ6d75254870d4c63c5e43574f5b607574_L

ئەندامێکی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتیی کوردستان لە هاتنی نووری مالیکی، سەرۆکی حزبی دەعوەی ئیسلامی بۆ شاری سلێمانی نیگەرانە و دەڵێت: “مالیکی بەرانبەر بە کورد ڕووی رەش بووە”.

ئەمڕۆ دووشەممە 18\7\2016،نەجات حەسەن، ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتیی کوردستان بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “هاتنی نووری مالیکی، سەرۆکی حزبی دەعوەی ئیسلامی، هەوڵدانێکە بۆ لاوازکردنی ناوەندی بریار لە کوردستان، بەتایبەتیش لە پایتەختی کوردستان”.

ئەو سەرکردەیەی پارتی جەختی لەوە کردووەتەوە کە ئاستەمە “کەسێکی گەندەڵی وەک نووری مالیکی”، بتوانێت ئەو ڕۆڵە ببینێت، چونکە: “ڕووی ڕەشە بەرانبەر بە کوردستان، هەر ئەو بوو ویستی هێزی دیجلە بهێنێت، ویستی سنووری کوردستان داگیر بکات، بڕینی قووتی خەڵکیش لە ئەستۆی ئەو دایە”.

نەجات حەسەن داوا لەو هێزانە دەکات کە پێشوازی لە مالیکی دەکەن، “بەخۆیاندا بچنەوە”. دەشڵێت: “ئەگەر هاتنەکە بۆ بابەتی سیاسی بێت، ئەوە سەر ناگرێت و بە مردوویەتی لە دایک دەبێت”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

شانده‌كێ حکوومەتا  ھەرێما کوردستانێ دێ سەره‌دانا بەغدا كت

Lalish Duhok

لژنا پەروەردێ:بريارا حكوومەتێ بۆ مامۆستایان، ل ڤێ هه‌يڤێ ده‌ دێ ئێته‌ جێبه‌جێكرن

Lalish Duhok

كۆچبەرێن ژ ئەورۆپا دهێنە دیپۆرتكرن دێ‌ هێنە قەرەبووكرن

Lalish Duhok