شبكة لالش الاعلامية

مووسل.. وه‌لاتيێن دوو ناوچا ب چەکى رووبرووی داعشێ دبن

مووسل.. وه‌لاتيێن دوو ناوچا ب چەکى رووبرووی داعشێ دبن 0d29a911661c1e124cbe3eaf5539faf5_L

باسنيۆز:

هاووڵاتییانی دوو ناوچەی شاری مووسڵ بە چەک رووبەڕووی چەکدارانی رێکخراوی توندڕەوی داعش دەبنەوە و پێنج چەکداری داعش دەکوژرێن.

بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەکان، هاووڵاتییانی گەڕەکی بابولجەدید لە ناوەڕاستی مووسڵ لە ئێوارەی رۆژی یەکشەممە 17ـی تەمموزی 2016 بە چەک رووبەڕووی چەکدارانی داعش بوونەتەوە.

زانیارییە میدیاییەکان ئاماژە بەوە دەکەن، کە بەهۆی ئەو شەڕە چەکدارییە، دوو چەکداری داعش کوژراون، داعش لەو گەڕەکە بارەگاکانی چۆڵ کردووە و دوو ئۆتۆمبێلیشیان سووتاوە.

هەروەها لە ناوچەی حەمام عەلیل لە باشووری مووسڵ، هاووڵاتییان هێرشیان کردووەتە سەر چەکدارانی داعش و توانیویانە سێ چەکداری ئەو رێکخراوە بکوژن و ئاڵای عێراق لەسەر بارەگاکانی داعش بەرز بکەنەوە.

چەکدارانی داعش دوای شکست پێهێنان و هەرەسهێنانی سوپای عێراق لە ماوەی چەند سەعاتێکدا، لە مانگی حوزەیرانی 2014 شاری مووسڵ و زۆربەی ناوچەکانی پارێزگاکانی نەینەوا، سەڵاحەدین، دیالە و ئەنباریان داگیر کرد.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

بادووش:داعشێ چه‌كێ كێمیاوی ل دژی پێشمه‌رگه‌ی بكارئینا

Lalish Duhok

مەترسيا سەختەکاریێ د ئامیرێن کومسیۆنێ دا ھەیە

Lalish Duhok

كۆمسیۆنا ھەلبژاردنان به‌رسڤا سەرۆكێ ھەرێما كوردستانێ دده‌ت 

Lalish Duhok