شبكة لالش الاعلامية

بەشار كیكی سەره‌دانا پەرلەمانێ كوردستانێ دكت

بەشار كیكی سەره‌دانا پەرلەمانێ كوردستانێ دكت5798f2b3c773dceb2bf03a4d5173e416_L

باسنيۆز:
سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگاىنەینەوا سەردانی پەرلەمانی كوردستانی كرد و لەلایەن جێگری سەرۆكەوە پێشوازی لێ كرا، لە كۆبوونەوەیەكدا باسیان لە ناوچە رزگاركراوەكانی ژێر دەستی داعش لەلایەن پێشمەرگەوە لە پارێزگای نەینەوا كرد.

بەشار كیكی سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا سوپاسی حكوومەتی هەرێم و گەلی كوردستان و هێزی پێشمەرگەی كرد كە بەهانای ئاوارەكانەوە هاتوون. هەروەها باسی لە كۆبوونەوەی پلانی مەدەنیی حكوومەتی خۆجێی پارێزگای نەینەوا و ئەو دەروازانەش كرد كە چاوەڕوان دەكرێ ئاوارەی زیاتری لێ بێنە نێو هەرێمی كوردستانەوە لە رێگەی موسڵ و دەوروبەریەوە لەكاتی بەڕێوەچوونی كردە سەربازییەكان بۆ رزگاركردنی شاری موسڵ و دەرهێنانی لەدەستی چەكدارانی داعش.

هەردوولا باسیشیان لە بارودۆخی ناوچە رزگاركراوەكان لە پارێزگای نەینەوا كرد كە چۆن خزمەتگوزاری بۆ دانیشتوانەكانیان دابین بكرێت.

سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا و جێگری سەرۆکی پەرلەمان هەروەها بەچاوێكی جێ بایەخەوە تەماشای رۆڵی دەزگاكانی یاسادانان و چاودێرییان كرد لە بەڕێوەچوونی كاری بەكۆمەڵ بۆ ئامانج و پلانی بۆ داڕێژراو، جگە لەوەش هەردوو لا بە گرنگییان زانی هەڵوێستەكان یەك بخرێن لەپێناو رزگاركردنی خەڵك لەدەستی داعش و بەدیهێنانی ئایندەیەكی باشتر بۆ خەڵكی عێراق و هەرێمی كوردستان و پارێزگای نەینەواش.

لە دانیشتنەكەدا سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا بە جێگری سەرۆكی پەرلەمانی راگەیاند “وەكو ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا سوپاسی حكوومەتی هەرێمی كوردستان حكوومەت و گەل و پێشمەرگە دەكەین لە بەرامبەر بە یارمەتیدانییان بۆ خەڵكی ئاوارەبووی پارێزگای نەینەوا لەم قۆناغە قورسەی هەرێمی كوردستانی پێدا تێدەپەڕێت لەكاتێكدا هەرێمی كوردستان بەدەستی قەیرانی داراییەوە دەناڵێنێت”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

قوباد تالەبانی: پڕۆژێ “خزمەت”دێ ئێته‌ بجهئينان 

Lalish Duhok

وه‌زیرێ په‌روه‌ردێ‌: دێ 16 ملیۆن پرتووكان بۆ سالا نوو یا خواندنێ چاپ كه‌ین

Lalish Duhok

ڕێبەری ڕەوتی سەدر ئەمڕۆ دووشەممە 29ـی 08ـی 2022 وازهێنانی هەمیشەیی لە کاری سیاسی ڕاگەیاند.

Lalish Duhok