شبكة لالش الاعلامية

ل منبج ده‌ڤه‌ره‌كا دى هاته‌ رزگاركرن

ل منبج ده‌ڤه‌ره‌كا دى هاته‌ رزگاركرن minbic-hsd-navabajer (2)

K24 – هه‌ولێر

له‌ شارۆچكه‌ی منج گه‌ڕه‌كێكی سه‌ره‌كی شاره‌كه‌ له‌ چه‌كدارانی داعش رزگاركرا، كه‌ رۆڵێكی سه‌ره‌كی ده‌بێت بۆ كۆنترۆڵكردنی ته‌واوی شاره‌كه‌.

شه‌وی رابردوو شه‌ڕ و پێكدادانێك له‌ نێوان شه‌ڕڤانانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی منبج و چه‌كدارانی داعش روویدا، كه‌ له‌ ئه‌نجامدا گه‌ڕه‌كی “ئه‌لبه‌ناوی” له‌ لایه‌ن شه‌ڕڤانانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی منبج كۆنترۆڵكرا.

گه‌ڕه‌كی ئه‌لبه‌ناوی له‌ شوێنێكی ستراتیژی مبنجه‌، كه‌‌ له‌ باشووری سه‌نته‌ری شاره‌كه‌ و رۆژهه‌ڵاتی گه‌ڕه‌كی “ئه‌لحه‌زاونه‌” هه‌ڵكه‌وتووه‌.

ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی منبج به‌ پشتیگری هه‌وایی هاوپه‌یمانان له‌ رۆژی یه‌كی مانگی حوزه‌یرانی رابردوو ده‌ستیپێكردووه‌، كه‌ تا ئێستا زۆربه‌ی هه‌ره‌ زۆری شاره‌كه‌ له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی سوریا دیموكراتیك كۆنترۆڵكراوه‌ و له‌ شه‌ڕی دژی داعش و هه‌روه‌ها پێكه‌وه‌ به‌ستنی هه‌رێمه‌ كوردییه‌كانی رۆژئاوای كوردستانی پێگه‌یه‌كی ستراتیژی هه‌یه‌.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ڤيان ده‌خيل: رۆژانه‌ دێ 100 كارتێن نيشتيمانى بۆ ئاواران ل كه‌مپان ئێنه‌ چێكرن

Lalish Duhok

ئیرلەندا دخوازیت دۆزا کوردی ل تورکیا بھێت چارەکرن

Lalish Duhok

ئه‌مریكا په‌سنا رۆلێ ھێزێن پێشمەرگەی كر

Lalish Duhok