شبكة لالش الاعلامية

بەشه‌كێ یاهويى هاته‌ فرۆشتن

بەشه‌كێ یاهويى هاته‌ فرۆشتنyahoo25716

خەندان 

سەرچاوەکانی هەواڵ به‌ڵاویانکردەوە، بەشێکی گەورە کۆمپانیای بواری ئینتەرنێت، یاهو لەلایەن بەڕێوبەرانییەوە فڕۆشرا بە کۆمپانیایەکی ئەمریکی کە لە بواری مۆبایل و پەیوەندی و وێب دا چەندین ساڵە کاردەکەن.

لەوبارەیەوە ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، کۆمپانیای ڤێریزۆنی ئەمریکی بەشە بازرگانییەکەی کۆمپانیای یاهوی بەبەهای ٤.٨ ملیار دۆلار کڕییەوەو بونەتە خاوەنی پشک لەو کۆمپانیایە.

هەروەها رۆیتەرز ئاماژەشی بەوەداوە هەریەکە لە کۆمپانیاکانی ئەلی بابا و یاهوی ژاپۆنی بەرێژەکانی %١٥ و %٣٥،٥ پشکیان لە کۆمپانیاکەدا هەیە کە بەهاکەی دەگاتە ٤٠ ملیار دۆلار.

پێگەی فەرمی یاهو چەندین بەش و خزمەتگوزاریی گرنگ لە خۆدەگرێت، کە هەریەک لەو بەشانە ساڵانە بە رێژەیەکی زۆر داهاتی هەیە، بەشی “Finance” یەکێکە لەو بەشە گرنگانەی کۆمپانیای یاهو کە بازرگانی پێوەدەکرێت و پارەیەکی زۆر بۆ کۆمپانیاکە رادەکێشێت، لە ئێستادا ئەو بەشەش لەلایەن ڤێریزۆنەوە کڕدرایەوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

کانون دوو جورێن کامیرا کوالیتی بلند بەرهەمئانی

Lalish Duhok

ڤێرژنێکێ نوو يێ گووگل کرۆم كه‌فته‌ بەردەست

Lalish Duhok

مستیلا زیره‌ك هاته‌ دروستكرن

Lalish Duhok