شبكة لالش الاعلامية

بارزانی: لە ئاییندەیەكی نزیك دەردەكەوێ كە كێ پاشكۆیی دەوێت و كێ سەرەوەریی هەڵدەبژێرێت

بارزانی: لە ئاییندەیەكی نزیك دەردەكەوێ كە كێ پاشكۆیی دەوێت و كێ سەرەوەریی هەڵدەبژێرێت

K24 – هه‌ولێر:masoud-barzani

مه‌سعوود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا، كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست كوردستان 24 كه‌وتووه‌، له‌ باره‌ی بانگهێشت نه‌كردنی نوێنه‌ری كورد، له‌ كۆنفرانسی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، رایگه‌یاند، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق رێگربووه‌ له‌وه‌ی نوێنه‌ری كورد به‌شداری له‌ كۆنفرانسه‌كه‌دا بكات.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، هاتووه‌: “بەداخەوە لایەنی میوانداری كۆنفڕانسەكەیش خواستی وەزیری جێبەجێ كرد. ئەو نموونە و زۆر نموونەی تر دەردەخات كە ماف و قوربانیدانی گەلی كوردستان دەكرێ زۆر بە ئاسانی پشتگوێ بخرێ و مامەڵەی نابەجێی لەگەڵدا بكرێت و بە بڕیار و میزاجی خەڵكی تر ببەسترێتەوە”.

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، به‌ توندی ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی ره‌تده‌كاته‌وه‌و رایگه‌یاندووه‌ “ئەمەیان بە هیچ شێوەیەك قابلی قبول نییە و لەگەڵ ڕۆڵ و پێگە و قوربانیدانی گەلەكەمان ناگونجێت و بۆ چارەسەركردنی گرفتی لەمشێوەیە پێویستیمان بە سەروەرییە و دەبێ خاوەنی بڕیاری خۆمان بین”.

بارزانی له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ده‌ڵێت: “ئێستا لەبەردەم دوو ڕێگەداین، یان ئەو واقعە قبوڵ بكەین كە خەڵكی تر هەركات ویستیان كێشەمان بۆ دروست بكات و بڕیار لە چارەنووسمان بدات و بە پاشكۆیی بمێنینەوە، یان بەیەكەوە بڕیارێكی هاوبەش بدەین و بەرەو سەروەری و سەربەخۆیی هەنگاو بنێن”.

له‌ كۆتایی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌شدا هاتووه‌: “پشت بە خوا و ئیرادەی گەلی كوردستان لە ئاییندەیەكی نزیك دەردەكەوێ كە كێ پاشكۆیی دەوێت و كێ سەرەوەریی هەڵدەبژێرێت”.

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان:

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

هاووڵاتیانی خۆشەویستی كوردستان

گەلی كوردستان لە شەڕی تیرۆریستانی داعش باجێكی گەورەی مرۆیی و ئابووری دا. پێشمەرگە بە قوربانیدانی خۆی ئەفسانەی داعشی شكاند و هێزی سەرەكیی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆرە لە ناوچەكەدا. كەچی لە كۆنفڕانسی وڵاتانی هاوپەیمانی دژی داعش لە واشنگتۆن وەزیری دەرەوەی عێراق ڕێگری كرد لەوەی شاندی هەرێمی كوردستان بەشداری كۆنفڕانسەكە بێت كە لایەنی سەرەكیی شەڕی دژی داعشە.

بەداخەوە لایەنی میوانداری كۆنفڕانسەكەیش خواستی وەزیری جێبەجێ كرد. ئەو نموونە و زۆر نموونەی تر دەردەخات كە ماف و قوربانیدانی گەلی كوردستان دەكرێ زۆر بە ئاسانی پشتگوێ بخرێ و مامەڵەی نابەجێی لەگەڵدا بكرێت و بە بڕیار و میزاجی خەڵكی تر ببەسترێتەوە.

ئەمەیان بە هیچ شێوەیەك قابلی قبول نییە و لەگەڵ ڕۆڵ و پێگە و قوربانیدانی گەلەكەمان ناگونجێت و بۆ چارەسەركردنی گرفتی لەمشێوەیە پێویستیمان بە سەروەرییە و دەبێ خاوەنی بڕیاری خۆمان بین.

دوای ئەو هەموو نەهامەتی و قوربانیدانە، ئێستا لەبەردەم دوو ڕێگەداین، یان ئەو واقعە قبوڵ بكەین كە خەڵكی تر هەركات ویستیان كێشەمان بۆ دروست بكات و بڕیار لە چارەنووسمان بدات و بە پاشكۆیی بمێنینەوە، یان بەیەكەوە بڕیارێكی هاوبەش بدەین و بەرەو سەروەری و سەربەخۆیی هەنگاو بنێن. پشت بە خوا و ئیرادەی گەلی كوردستان لە ئاییندەیەكی نزیك دەردەكەوێ كە كێ پاشكۆیی دەوێت و كێ سەرەوەریی هەڵدەبژێرێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

مەسرور بارزانى: دگەل کازمى رێکەفتین بودجەیا هەرێمێ ژهەیڤا ئێک یا ئەڤسالە بهێتە هنارتن

Lalish Duhok

مه‌سرور بارزانی: بازرگانێن مادده‌يێن هشبه‌ر هه‌رێما كوردستانێ كرينه‌ ئارمانج

Lalish Duhok

تره‌مپ بۆ سه‌رۆك كۆمارێ ئه‌مریكا

Lalish Duhok