شبكة لالش الاعلامية

مەكتەبا سیاسی يا پارتی ب سەرۆكایەتی بارزانی كۆمبوو

مەكتەبا سیاسی يا پارتی ب سەرۆكایەتی بارزانی كۆمبوو

رووداو – هەولێر237420Image1

بە سەرۆكایەتی مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، مەكتەبی سیاسی ئەو حیزبە كۆدەبێتەوە. ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی پارتی دەڵێت “كۆبوونەوەكە بۆ حاڵەتێكی بەپەلە نییە ‌و كۆبوونەوەی ئاسایی مەكتەبی سیاسییە”.

سەڵاح دەلۆ، ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند، پاشنیوەڕۆی رۆژی چوارشەممە 10-8-2016 لە سەلاحەدین، مەكتەبی سیاسی پارتی بە سەرۆكایەتی مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان كۆدەبێتەوە.

سەڵاح دەلۆ گوتیشی “كۆبوونەوەكە بۆ حاڵەتێكی دیاریكراو بەپەلە نییە، بەڵكو كۆبوونەوەیەكی ئاسایی مەكتەبی سیاسییە، بەڵام بەدڵنیایەوە باسی دۆخی سیاسی كوردستان ‌و عێراق ‌و شەڕی داعش دەكرێت”.

كۆبوونەوەی مەكتەب سیاسی پارتی لە كاتێكدایە، بەمەبەستی لێكنزیككردنەوەی لایەنەكان ‌و تێپەڕاندنی دۆخی چەقبەستووی سیاسی هەرێمی كوردستان، د.فوئاد حوسێن، وەك نوێنەری بارزانی دەستیكردووە بە گەڕی دوومی سەردانەكانی بۆ لای لایەنە سیاسیەكان، تاوەكو ئێستاش سەردانی هەریەك لە عەلی باپیر ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی ‌و سەڵاحەدین بەهائەدین، ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كردووە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ل 25ی ڤێ هه‌يڤێ ده‌ست ب وه‌رگرتنا گه‌نمێ جۆتياران دێ ئێته‌ كرن

Lalish Duhok

بەرپرسەكێ‌ پارتی:خورماتوو پێتڤی ب هێزێن پێشمەرگەی یە

Lalish Duhok

ژبه‌ر ڤى ئه‌گه‌رى چاڤه‌رێ دهێته‌ كرن ده‌واما ماموستایان بهێته‌ كێم كرن

Lalish Duhok