شبكة لالش الاعلامية

فراکسیۆنێن کوردستانی:دڤێت حکوومەتا عێراقێ شنگالێ ئاڤەدان بکت

فراکسیۆنێن کوردستانی:دڤێت حکوومەتا عێراقێ شنگالێ ئاڤەدان بکت

رووداو images (1)

فراکسیۆنە کوردستانییەکان لە بەغدا رایدەگەیێنن، پێویستە حكومەتی عێراق شنگال ئاوەدان بكاتەوە و لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیش هەوڵ بۆ بەجینۆسایدناساندنی تاوانەكانی داعش دژ بە كوردانی ئێزدی بدات.

لە کۆنفرانسی رۆژنامەڤانیدا لە پەرلەمانی عێراق، ئارام شێخ محەممەد، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق بەناوی فراکسیۆنە کوردستانییەکانەو رایگەیاند “ژیان و گوزەرانی خەڵکی شنگال خراپە. داواکارین لە حكومەتی عێراق و رێکخراوە نێوخۆیی و جیهانییەکان گوزەرانی ئێزدییەکان باش بکەن”.

ئارام شێخ محەممەد گوتیشی، زیاتر لە 5 هەزار كوردی ئێزدی وەکو بارمتە لای داعش و پێویستە هەوڵی ئازادكردنیان بدەن.

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق راشیگەیاند، پێویستە قەرەبووی زیان لێکەوتووان لە شنگال بکرێتەوە و دەبێ حکومەتی عێراق شنگال ئاوەدان بکاتەوە.

ئارام شێخ محەممەد ئاماژەی بەوەشكرد، هێرشی داعش بۆ سڕینەوە ناسنامە و مێژووی ئێزدییەکان بوو.

ئارام شێخ محەممەد راشیگەیاند، دەبێ تاوانەکانی داعش لەبەرامبەر ئێزدییەکان وەکو جینۆساید بناسرێت و هەوڵەكانیشیان لەو پێناوەدا بەردەوام دەبێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ده‌ست ب چێكرنا جووتسايدێ به‌دريكێ_باعه‌درێ هاته‌ كرن

Lalish Duhok

نڤیسینگەها لالش زۆرئاڤا خۆلەكا بهێزكرنا ماددێ‌ ئنگلیزیێ‌ ب داوی دئینت

Lalish Duhok

ڤەكرنا خۆلەكا كۆمپیۆتەری ل شاریا

Lalish Duhok