شبكة لالش الاعلامية

كوردێن شەبەك و كاكەیی، داعشێ دبه‌نه‌ دادگه‌هێ

كوردێن شەبەك و كاكەیی، داعشێ دبه‌نه‌ دادگه‌هێImageThumb

هەولێر -KDP.info-

مانگی دابێتەوە كوردانی شەبەك و كاكەیی دەچنە دادگا و، شکاتی گروپە تیرۆریستەکەی داعش دەكەن؛ پارێزەرێكی خۆبەخش دەڵێ بە بەڵگەوە دەیسەلمێنین ئەو تاوانەی داعش لە شەبەك و كاكەییەکانی کردووە، قڕان و جینۆسایدە.

پارێزەر (ئەیاد كاكەیی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند” لیژنەی باڵای بە جینۆساید ناساندنی كەیسی كوردانی شەبەك و كاكەیی، بە سەرۆكایەتی مەحموود حاجی‌ساڵح وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان بڕیاری داوە، لە سەرەتای مانگی ئەیلوولی دابێتەوە لە پارێزگای دهۆك سكاڵا لەسەر گروپی تیرۆرستی داعش تۆمار دەكەین و بەڵگەنامەكانی قڕکران و جینۆسایدكرانی كوردانی شەبەك و كاكەیی ڕادەستی دەستەی باڵای دادگا دەكەین.”

كاكەیی گوتیشی: “چەكدارانی تیرۆریستی داعش لە كاتی داگیركردنی گوندەكانی كاكەیی و شەبەک، ستەم و تاوانیان لە مرۆڤ کردووە و جگە لە كوشتوبڕ و تاڵانی، مەزارگە پیرۆزەکانی كوردانی کاکەیی و شەبەكیان تەقاندەوە؛ میژووی ئەو شوێنە ئایینیانە بۆ هەشسەد ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە؛ ئا لەبەر ئەوانە، مانگی دابێتەوە، تاوانەكانی داعش دژی شەبەك و كاكەیی دەنووسینەوە و، دەیکەنە بەڵگە و، جینۆساید و قڕکرانی کاکەیی و شەبەکانی پێ دەسەلمێنین.”

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

زانكۆيا كۆیه‌ له سه‌ر ئاستێ كوردستانێ يا ئێكێ يه‌

Lalish Duhok

“حكوومه‌تا هه‌رێمێ سیسته‌مێ پاشه‌كه‌فتێ مووچه‌ى هه‌لدوه‌شينت”

Lalish Duhok

پلێن گه‌رمێ دئێنه‌ خوار و سه‌رما و باران ده‌ست پێ دكن

Lalish Duhok