قوباد تالەبانی: ئه‌ڤ ساله كارێن حكوومه‌تێ دێ رێك ئێخين
خه‌ندان
قوباد تاڵه‌بانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هه‌رێم رایگه‌یاند، ئه‌مساڵ ده‌كه‌نه ساڵی رێكخستنه‌وه‌ی كاره‌كانی حكومه‌ت، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد ئه‌وان هیچ كات لەگەڵ تێکدانی پەیوەندیەکان نەبوونه لەگەڵ بەغدا.
ئه‌و وتانه‌ی قوباد تاڵه‌بانی له‌میانه‌ی كۆبونه‌وه‌یه‌كیدا هات له‌گه‌ڵ یان كۆبیش نوێنەری تایبەتیی نەتەوە یەكگرتووەکان لە عێراق كه ئه‌مڕۆ له‌هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو، به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی نوسینگه‌كه‌ی كه وێنه‌یه‌كی بۆ خه‌ندان نێردراوه.
سەبارەت بە چاکسازیەکان، قوباد تاڵه‌بانی وتی ” ساڵی ڕابردوو دەستمان کرد بە چاکسازی لە بواری ئابووری و دارایی و کارەبا و ئەو سێکتەرانەی تر کە کەمووکورتییان تێدا بەدی دەکرا، ئەم چاکسازیانەش بەردەوام دەبن تا چارەسەرکردنی هەموو گرفتەکان”.
وتیشی “ئەم ساڵیش دەکەین بەساڵی ڕێکخستنەوەی کارەکانی حکومەت بەشێوازێکی گونجاوتر لەگەڵ تەواو بوونی جێبەجێکردنی هەنگاوەکانی چاکسازی”.
ئاماژەشی بە پڕۆسەی تۆمارکردنی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستاندا لە سیستەمی بایۆمەتری کە تا چەند بە ئاستێکی باش بەرەوپێش چووە و ژمارەیەکی زۆر لە مووچەخۆران خۆیان تۆمار کردووە، دوا جار لە ڕێی ئەم سیستەمە چارەسەری ناعەدالەتی و نەهێشتنی دوو مووچەی نایاسایی دەکرێت.
قوباد تاڵه‌بانی باسی لە پەیوەندیەکانی نێوان هەرێم و بەغدا کرد، و وتی” هیچ کات ئێمە لەگەڵ تێکدانی پەیوەندیەکان نین لەگەڵ بەغدا، هەموو کاتێکیش هەوڵمانداوە بە دیالۆگ و گفتوگۆ کێشەکان چارەسەر بکەین و پەیوەندیەکی باش و درووستمان لەگەڵ حکومەتی بەغدا هەبێت.”
هه‌روه‌ها داوای کرد هەرێمی کوردستان بێ بەش نەبێت لە هاوکارییە نێودەوڵەتیەکان کە بۆ عیراق تەرخان دەکرێن، و ئاماژەی باوەشدا هەرێمی کوردستان فشاری گەورەی لەسەرە بەتایبەت لە ڕووی دابینکردنی پێداویستی بۆ ئاوارەکان کە نزیکی دوو ملێۆن کەس دەبن.
قوباد تاڵه‌بانی جه‌ختیكرده‌وه ” پێویستە هەرێمی کوردستان پشکی دیاری کراوی هەبێت لەو هاوکاریانە و کۆمەڵگەی نێودەڵەتیش پاڵپشتمان بن بۆ ئەوەی کەمێک لەو فشارەی سەرشانمان کەم ببێتەوە و بتوانین هاوکاری مرۆیی بۆ ئاوارەکان دابین بکەین”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
