ئه‌شواق جاف: عه‌بادى ب نیازه كاره‌كێ دى يێ نه یاسایی به‌رامبه‌ر هه‌رێما كوردستانێ بكت
باسنيوز:
په‌رله‌مانتارێكى كورد ئاشكراى ده‌كات، عه‌بادى به‌نیازه له خه‌رجكردنى شایسته داراییه‌كانى جووتیارانى هه‌رێمى كوردستان، سته‌م بكات و مافه‌كانیان پێشێل بكات، بۆیه داوا له‌سه‌رۆك كۆمار و سه‌رجه‌م نوێنه‌ره كورده‌كانى تر له به‌غدا ده‌كات، فشار بۆ سه‌ر سه‌رۆك وه‌زیران دروست بكه‌ن.
ئه‌شواق جاف، په‌رله‌مانتارى كورد له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، سه‌باره‌ت به شایسته داراییه‌كانى جووتیارانى هه‌رێمى كوردستان، به (باس‌نیوز)ى ڕاگه‌یاند: “ئه‌مڕۆ په‌یوه‌ندیم به وه‌زیری بازرگانى عێراقه‌وه كرد، له وه‌ڵامدا پێیڕاگه‌یاندم، كه سه‌باره‌ت به پاره‌ى 2017 تائێستا ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بڕیارى له‌سه‌ر خه‌رجكردنى نه‌داوه، به‌ڵام پاره‌ى 2016 به بانكى ڕافیده‌ین و بانكى ره‌شید، دراوه”.
ڕوونیكرده‌وه، كه بانكى ڕه‌شید، ڕێكاره‌كانیان ڕه‌نگه دوو ڕۆژى پێبچێت و دواتر دابه‌شی بكه‌ن. گوتیشی: “ئه‌وه‌ى ماوه‌ته‌وه شایسته داراییه‌كانى 2014 و 2015ى جووتیارانى هه‌رێمى كوردستانه، كه كێشه‌یان تێدایه”.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره كورده، له‌وباره‌یه‌وه گوتی: “تائێستا هیچ بڕه پاره‌یه‌ك بۆ ئه‌و دوو ساڵه دانه‌نراوه، چونكه كێشه تێدایه، كێشه‌كه‌ش ئه‌وه‌یه، دوو وه‌جبه پاره دراوه، 21 و22% بوون، ئه‌وه‌ى ماوه‌ته‌وه له 17%ى پشكى هه‌رێمى كوردستان زیاتره”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، كه كاتى خۆى یه‌ك تۆن گه‌نم به نزیكه‌ى 560 هه‌زار دینار وه‌رگیراوه، حكوومه‌ت به‌نیازه ئێستا ئه‌و نرخه‌ى بگۆڕێت و بیكات به 300 هه‌زار دینار، گوتیشی: “ئێمه پرسیاری ئه‌وه‌مان كرد كه به چی یاسایه‌ك دواى سێ ساڵ له‌وه‌رگرتنى گه‌نمه‌كه، نرخه‌كه‌ى بكرێت به‌نیوه، له‌كاتێكدا گه‌نمى هه‌موو عێراق به 560 هه‌زار دینار وه‌رگیراوه”.
ئه‌شواق جاف، بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و كێشه‌یه، داوا له‌سه‌رۆك كۆمارى عێراق و هه‌ردوو وه‌زیره كورده‌كه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و 65 په‌رله‌مانتاره كورده‌كه‌ى په‌رله‌مانى عێراق ده‌كات، فشار بۆ سه‌ر عه‌بادى دروست بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ى وه‌كو مافه‌كانى تر، مافى جووتیارنى كورد نه‌خورێت.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
