سەید هەژار:ئۆپەراسیۆنا خازر، رێكهخۆشكەرە بۆ رزگاركرنا مووسلێ
خازر-KDP.info-![]()
فەرماندەیەكی هێزی پێشمەرگە دەڵێت، ئۆپەراسیۆنی هێزی پێشمەرگە لە ناوچەی خازر، سەركەوتنێكی گەورە بوو و ڕێگاخۆشكەریش دەبێت بۆ ئۆپەراسیۆنی رزگاركردنی مووسڵ.
عەمید (سەید هەژار)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: “ئۆپەراسیۆنەكەی خازر، سەركەوتنێێكی ئێجگار گەورە بوو بۆ هێزی پێشمەرگە و كە زیاتر لە ١٥٠ تیرۆرست كوژران و ورەیان ڕووخاوە و جووڵەیان زۆر كەم بووە، هێزی پێشمەرگەیش بە ورەیەكی بەرزەوە سەنگەرەكانیان قایم كرردووە و ئێستا لە ئامادەباشیی تەواودان لە شوێنی خۆیان”.
(سەید هەژار) گوتیشی، هێزی پێشمەرگە ١١گوندی ئازاد كردوون و ئەوەی زۆر گرینگیش بوو، هێزی پێشمەرگە چووە ئەودیووی زێ، بۆیە ئەمە وای كرد زیاتر داعش نەتوانن لەوبەری ئاو هێزی پێشمەرگە بۆردوومان بكەن و زیانیان پێ بگەیەنن، بۆیە ئێستا لە دەست هێزی پێشمەرگەدایە و ناتوانن جارێكی دیكە ئەو كارە بكەن.
ئەو فەرماندەیەی هێزی پێشمەرگە دەشڵێت، جادەی سەرەكیی گوێڕ بۆ مووسڵ ئازاد كراوە كە جادەیەكی زۆر گرینگە، ئەمەیش رێگاخۆشكەر دەبێت بۆ ئەو هێزانەی مووسڵ رزگار دەكەن و، بڕیارە بە زووترین كات پردەكەیش چاك بكرێتەوە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
