پارتی دیموکراتی کوردستان رۆنکرنەكێ بهلاڤ دكت
باسنیوز:
گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە روونکردنەوەیەکدا، ئاماژە بەوە دەدات، کە وەک پارتی دیموكراتی كوردستان بە شێوەیەكی فەرمی لە بەیاننامەی مەكتەبی سیاسییاندا رایانگەیاندووە، کە لە دەرئەنجامەکان گومانیان هەیە و غەدرێكی زۆریش لە پارتی كراوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 30\5\2018، مەحموود محەمەد، گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان، روونکردنەوەیەکی بڵاو کردەوە، کە تێدا رای گەیاندووە: ”دوابەدوای راگەیاندنی دەرئەنجامەكانی پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، نیگەرانی و گومان لەو دەرئەنجامانە بڵاوبۆوە، ئێمەش وەكو پارتی دیموكراتی كوردستان بە شێوەیەكی فەرمی لە بەیاننامەی مەكتەبی سیاسیماندا رامانگەیاند کە لە دەرئەنجامەکان گومانمان هەیە و غەدرێكی زۆریش لە پارتی كراوە، بۆیە بۆ رەواندنەوەی كۆی گومان و نارەزاییەتییەكانی لایەنەكان بە باشی دەزانین كۆمیسیونی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەكان لە چوارچێوەی یاسادا كاری پێویست ئەنجام بدات“.
گوتەبێژی پارتی، جەختی لەوەش کردووەتەوە، کە هەر بڕیارێك بدرێت بە رێگای یاسایی بۆ ژماردنەوەی دەنگەكان بەدەست، بۆ مەبەستی گێرانەوەی متمانەی لایەنە سیاسییەكان و دەنگدەران، ئەوان بە باشی دەزانن و پشتگیری لێ دەكەن.
ئاشکراشی کرد، کە بڕیاری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كە بە تەنیا دەرئەنجامەكانی هەرێمی كوردستان و كەركووك رەت دەكاتەوە، ئەوان رەت دەكەنەوە و بە بڕیارێكی سیاسی دەزانن.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
