شبكة لالش الاعلامية

هادی عامری: نۆكه‌ ئه‌م ژسوپا و پۆلیسێن عێراقێ ب هێزترین

هادی عامری: نۆكه‌ ئه‌م ژسوپا و پۆلیسێن عێراقێ ب هێزترین

باسنيۆز:5cf879cd20a401e523361013c290eeed_L

سەرکردەی میلیشیایەکی حەشدی شەعبیی شیعەمەزهەب رایدەگەیەنێت، کە ئێستا ئەوان لە سوپا و پۆلیسی عێراق بەهێزترن.

رۆژی چوارشەممە 31ـی ئابی 2016، هادی عامری، پەرلەمانتار و سەرۆکی رێکخراوی بەدر، کە یەکێکە لە میلیشیاکانی حەشدی شەعبی لە میانی نمایشێکی سەربازیی میلیشیای بەدر لە قەزای دۆر لە پاریزگای سەڵاحەدین، رایگەیاندووە، رێکخراوی بەدر گەورەترین میلیشیای حەشدی شەعبییە.

هادی عامری باسی لەوەش کردووە، کە ”دەنگە نەشازەکان“ ناتوانن رێگریی لە بەشداریکردنی حەشدی شەعبی لە ئۆپەراسیۆنی رزگار کردنەوەی شاری مووسڵدا بکەن.

سەرۆکی رێکخراوی بەدر هەروەها رایگەیاندووە، کە چەکدارانی رێکخراوەکەی لە سوپا و پۆلیسی عێراق بەهێزترن و ”ئێمە ورەمان بۆ سوپا و هێزە عێراقییەکان گەڕاندەوە و ناوچە داگیر کراوەکانمان رزگار کردەوە“.

دوای هەرەسهێنانی سوپای عێراق و داگیرکردنی زۆربەی شارەکانی پارێزگاکانی نەینەوا، دیالە، سەڵاحەدین و ئەنبار لە مانگی حوزەیرانی 2014 لەلایەن چەکدارانی رێکخراوی توندڕەوی داعشەوە، عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق فەتوای دروستکردنی میلیشیای حەشدی نیشتیمانی دا، تاوەکو شوێنی سوپای عێراق بگرێتەوە.

چەندین جار هاووڵاتی و سەرکردە سیاسییەکانی پارێزگای نەینەوا بەشداریکردنی میلیشیاکانی حەشدی شەعبیان لە ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنەوەی مووسـڵ رەتکردووەتەوە و پاساویان بۆ ئەو رەتکردنەوەیەش ئەوەیە، کە ئەو چەکدارە شیعانە خەڵکی سوننە بەبێ هۆ دەکوژن.

پێشتر لە کاتی رزگارکردنەوەی شارۆچکەی فەللوجەی پارێزگای ئەنبار، چەندین گرتەی ڤیدیۆیی بڵاو بووەوە، کە تێیدا چەکدارە شیعەکان هاووڵاتییانی سوننەمەزهەب ئازار دەدەن و بە زیندوویی دەیانسووتێنن و سەریان دەبڕن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

حکومەتا هەرێما کوردستانێ به‌رسڤا راپۆرته‌كا وەزارەتا دەرڤه‌يا ئەمریکا دده‌ت  

Lalish Duhok

ژبه‌ر له‌هيان ل هیندستانێ ھەزاران وه‌لاتى بێسه‌روشوون بووينە

Lalish Duhok

ژمارەیەكا وەزارەت و دامەزراوێن حكومه‌تا هه‌رێمێ دەواما فەرمانبەران زێده‌كر 

Lalish Duhok