شبكة لالش الاعلامية

سەنتەری شا عەبدوللا: تۆرێن كۆمه‌لايه‌تى ب هێزترین ئامزارێن دژایەتیا توندره‌ويێ نه‌

سەنتەری شا عەبدوللا: تۆرێن كۆمه‌لايه‌تى ب هێزترین ئامزارێن دژایەتیا توندره‌ويێ نه‌

باسنيۆز:d91ab8f3b1248304cfdd2b0b768b00fd_L

ئەمینداری گشتیی سەنتەری شا عەبدوڵڵا بن عەبدولعەزیز بۆ گفتوگۆی ئایین و کەلتوورە جیاوازاەکان رایدەگەیەنێت، کە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەهێزترین ئامرازن بۆ رووبەڕوو بوونەوەی بیری توندڕەوی.

بەپێی راگەیەندراوێک، کە کونسوڵخانەی سعودیە لە شاری هەولێر بۆ (باسنیوز)ی ناردووە، رۆژی پێنجشەممە 1ـی ئەیلوولی 2016، سەنتەری شا عەبدوڵڵا بن عەبدولعەزیز بۆ گفتوگۆی ئایین و کەلتوورە جیاوازاەکان بە سەرپەرشتیی فەیسەل بن موعەمەری ئەمینداری گشتیی سەنتەرەکە، یەکەم وۆرکشۆپی خۆی لە شاری هەولێر لە میانی چالاکییە جیهانییەکانی ”یەکگرتووین بۆ دژایەتیکردنی بیری توندڕەوی بە ناوی ئایین“ ئەنجام دا.

فەیسەڵ بن موعەممەر لە وتارێکدا لە وۆرکشۆپەکە رایگەیاندووە، کە سەنتەرەکەیان ماوەی سـێ ساڵ هەوڵ دەدات دەرچەیەک بۆ گفتوگۆی ئایین و کەلتورە جیهانییەکان بدۆزێتەوە و رایەڵەیەک لەنیوان کەسایەتییە ئاینییەکان و بڕیار بەدەستە سیاسییەکان دروست بکات.

ئەمینداری گشتیی سەنتەرەکە ئاماژەی بەوە داوە، کە کە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان باشترین و بەهێزترین ئامرازن بۆ دژایەتیکردن و بنبڕ کردنی بیری توندڕەویی بە ناوی ئایین.

وۆرکشۆپەکە بە ناونیشانی ”ئامرازەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وەک گۆڕەپانێک بۆ گفتوگۆ“ لە رۆژی چوارشەممە 31ـی ئابەوە دەستی پێکردووە و تاوەکو رۆی شەممە 3ـی ئەیلوول بەردەوام دەبێت.

هەروەک فەیسەڵ بن موعەممەر رایگەیاندووە، چەندین سەرکردە و کەسایەتیی ئایینیی هەموو ئایینە جیاوازەکان بەشدارییان لە هەڵمەتە جیهانییەکەی سەنتەرەکەدا کردووە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

هه‌ولێر.. كۆمسیۆنێ تێمێن تایبه‌ت بۆ چاره‌كرنا كێشه‌یێن ده‌نگدانێ ئاماده‌كرینه‌

Lalish Duhok

به‌لجیکا هێزێن سه‌ربازی ره‌وانه‌ی هه‌رێما کوردستانێ دکت

Lalish Duhok

ئه‌لمانیا داخوازا دیالۆگێ د ناڤبه‌را هه‌ولێر و به‌غدا دا كر

Lalish Duhok