شبكة لالش الاعلامية

دوو خۆكوژێن داعش ل گونده‌كێ خورماتوو 12 كەسان دكەنە قوربانی

دوو خۆكوژێن داعش ل گونده‌كێ خورماتوو 12 كەسان دكەنە قوربانی

رووداو- خورماتوو243445Image1

بەرەبەیانی ئەمڕۆ خۆکوژێک ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراوی لە گوندێكی خورماتوو تەقاندەوە و دوای کۆبوونەوەی خەڵک، خۆکوژێکی دیکە خۆی تەقاندەوە و بەهۆیەوە 12 کەس بوونە قوربانی.

شەلال عەبدول، قائیمقامی قەزای خورماتوو لە پارێزگای سەڵاحەددین بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند، کاژێر 1:30 بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 3-9-2016 خۆکوژێک ئۆتۆمبێلێکی لە گوندی شاسەیوان تەقاندووەتەوە.

قائیمقامی قەزای خورماتوو، روونیکردەوە “دوای تەقاندنەوەی ئۆتۆمبێلەکە و هاتنەدەرەوەی خەڵک، تیرۆریستێک تەقەی لە خەڵک کردووە، دواتریش خۆی تەقاندووەتەوە و لە ئەنجامدا شەش کەس کوژراون و شەشی دیکەش برینداربوون”.

بەگوتەی قائیمقامی خورماتوو كوژراو و بریندارەكان توركمانی شیعە مەزهەبن و كوردیان تێدا نییە.

گوندی شاسەیوان حەوت كیلۆمەتر لە باکووری خورماتوو دوورە و زۆربەی دانیشتوانەکەی کورد و تورکمانی شیعە مەزهەبن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

دو ملیۆن وه‌لاتیێن نه‌ینه‌وا ژبه‌ر ئاڤێ دێ ئاواره‌ بن

Lalish Duhok

پرۆژێ قانوونا چاکسازیێ گەهشتە ‌پەرلەمانی

Lalish Duhok

مەسرور بارزانی فەرمان بۆ تەرخانكرنا گوژمێ پێتڤی بۆ پرۆژێ ماستەرپلانا هەلەبجە دەرخست

Lalish Duhok