شبكة لالش الاعلامية

نووترین زانیاری ده‌ربارەی دابەشکرنا مووچه‌ى به‌رى جەژنا قوربان

نووترین زانیاری ده‌ربارەی دابەشکرنا مووچه‌ى به‌رى جەژنا قوربان

باسنيۆز:354d5041a0c5b8aa52cef7839af0a3bb_L

چاوەڕوان دەکرێت پێش هاتنی پشووی جەژنی قوربان و هەر لەم هەفتەیەدا، وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، خشتەیەکی نوێی مووچە ڕابگەیەنێت. پەرلەمانتارێکیش ئەو زانیارییانە پشتڕاست دەکاتەوە.

بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی کە لە سەرچاوەیەکی نێو وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە دەست (باسنیوز) کەوتووە، لەم چەند ڕۆژەدا، وەزارەتی دارایی خشتەیەکی نوێی دابەشکردنی مووچە ڕادەگەیەنێت. سەرچاوەکە دەڵێت: ”وەزارەتی دارایی بە نیازە پێش جەژن، مووچەی بەشێک لە وەزارەتەکان دابەش بکات، بەڵام هێشتا ئەوە یەکلایی نەبووەتەوە کە ئەو خشتەیەی ڕادەگەیەندرێت، چۆن دەبێت و چەند وەزارەت دەگرێتەوە“.

هەر لەمبارەیەوە، ئاواز حەمید ئەفەندی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: ”زانیاری ھەیە پێش جەژن، مووچەی ھەندێک وەزارەت و فەرمانگەی دیکە دابەش بکرێت“. ڕوونیشی کردەوە: ”بڕیار نەبوو تەنھا مووچەی پێشمەرگە و ھێزەکانی ئاسایش دابەش بکرێت، بۆیە لەو چەند ڕۆژەی کە ماوە بۆ جەژن، وەزارەتی دارایی مووچەی ھەندێک لە وەزارت و فەرمانگەکانی دیکەش دابەش دەکات“.

ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەشی بەوە کرد کە نیگەرانییەکی زۆر لەنێو مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان هەیە و ”دەبێت پێش جەژن، مووچە بە فەرمانبەران بدرێت“.

لە 29\8\2016، وەزارەتی دارایی بە دابەشکردنی مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە، دەستی بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 7ی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کرد.

(باسنیوز) لە گەنجینەی ھەرێمی کوردستانەوە ئەوەی دەست کەوتووە کە لیستی مووچەی ھەموو وەزارت و فەرمانگەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، وردبینی تێدا کراوە و چاوەڕوانی بڕیاری وەزارەتی دارایی دەکرێت، بۆ دابەشکردنی مووچەکانیان.

بۆ پشتڕاستکردنەوەی ئەو زانیارییانە، (باسنیوز) چەند جارێک پێوەندی بە بریکاری وەزارەتی دارایی و بەرپرسانی دیکەی وەزارەتی داراییەوە کرد، بەڵام وەڵامی پەیوەندییەکان نەدرایەوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

هه‌فتيا بێت ده‌ست ب دابه‌شكرنا مووچێ ڤان ده‌زگه‌ه و ئه‌نجومه‌ن و وه‌زاره‌تان دێ ئێته‌كرن

Lalish Duhok

په‌یڤدارێ پارتی: ل 11 ئه‌یلوولێ ب فه‌رمی دێ ده‌ست ب هه‌وا هه‌لبژارتنان كه‌ین

Lalish Duhok

وه‌زاره‌تا په‌روه‌ردێ: ژ خانه‌قین تا زاخۆ دێ ئنتیمائا نشتیمانى بۆ قوتابیان دروست كه‌ین

Lalish Duhok