نەجەف:په‌قينا بتله‌كێ غازێ ٢٠ كه‌س سۆتن
خەندان 
بە هۆی تەقینەوەی بتڵێکی غاز لە سەموونخانەیەکی شاری نەجەف ٢٠ کەس به‌ڕێژه‌ی جیاواز سوتان کە ژمارەیەکیان هاوڵاتی بیانی دەرەوەی عیراقن.
رائید مقداد موسەوی وتەبێژی پۆلیسی نەجەف بە خەندانی ڕاگەیاند، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بتڵێک لە ناو سەمونخانەیەکی شاری نەجەف تەقیەوە و بە هۆیەوە ئاگرێکی گه‌وره‌ی لێ کەوتەوە.
بە وتەی موسەوی، بە هۆی ڕوداوەکەوە ٢٠ کەس بە ڕێژەی جیاواز سوتاون کە لەو ژمارەیە شەش کەسیان هاوڵاتی ئێرانین کە بە مەبەستی زیارەتکردن سەردانی شاری نەجەفیان کردووە.
ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی ئاگره‌كه‌وه سوتان دواتر ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كران به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر.
وتەبێژی پۆلیسی نەجەف ئاشکراشیکر،د بە هۆی ئەوەی سەمونخانەکە لە سەنتەری شار و نزیک لە مەزارگە پیرۆزەکان بووە، ژمارەی قوربانیەکانی بەرز بووە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
