شبكة لالش الاعلامية

حەمید باڤی:گرتنا مووسلێ بێ کوردان سەرناگرت

حەمید باڤی:گرتنا مووسلێ بێ کوردان سەرناگرت

مووسڵ-KDP.info-imagethumb

د.حەمید باڤی دەڵێ، کورد لەسێ لاوە دەوری مووسڵی داوە بۆیە بەبێ رێککەوتن لەگەڵ هەرێم گرتنەوەی مووسڵ سەرناگرێ؛ دەیشڵێ بوونی دەشتی نەینەوا بە پارێزگا دوارۆژێکی باش بۆ مەسیحی و کاکەیی و شەبەک و ئێزدییەکان گرەنتی دەکات.

دكتۆر(حەمید باڤی) پەرلەمانتاری پیشووی عێراق بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی راگەیاند، بەبێ ئەوەی رێککەوتن لەگەڵ هەرێمی کوردستان بکرێ، هێرشکردنە سەر مووسڵ سەرناگرێ، ئاخر هەمووان دەزانن کە پێشمەرگە لەسێ لاوە دەوری مووسڵی داوە.

پێوەست بە داهاتووی مووسڵەوە باڤی دەڵێ، بۆچوونی زۆر جیاواز هەن، هەیە دەڵێ با مووسڵ بگەڕێتەوە سەر بەغدا و هەشیانە دەڵێ، ببێتە هەرێمێکی سەربەخۆ و بۆچوونێکی دیکەیش هەیە کە دەڵێ، با مووسڵ بکرێتە سێ پارێزگا بەشێوەیەک پارێزگایەک بۆ کورد و یەکێکیان بۆ عەرەب و پارێزگایەکیش بۆ دەشتی نەینەوا بێ.
حەمید باڤی بەباشی دەزانێ کە دەشتی نەینەوا ببێ بە پارێزگا و بخرێتە سەر هەرێمی کوردستان، هەروەها مەسیحی و شەبەک و ئێزدی و کاکەیی بە بوونی دەشتی نەینەوا بە پاریزگا هەست بە دوارۆژێکی گەش دەکەن ئەگەر بێت و پارێزگاکە ببێتە بەشێک لە هەرێمی کوردستان.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

“نێزیکی سەد هەزار کەس ل فەرمانگەیەکا هەرێمێ ژبه‌ر بەغدا مامەله‌يێن وان سه‌كنينه‌”

Lalish Duhok

پارتی راگه‌هاندنه‌ك ل دۆر كۆمبوونا جڤاتا سه‌ركردایه‌تییێ به‌لاڤكر

Lalish Duhok

فراكسیۆنا كوردستانى:كوردان ل به‌غدا پێویستی ب هه‌ڤپه‌یمانيێ هه‌یه‌

Lalish Duhok