شبكة لالش الاعلامية

عه‌بادى گه‌هشته‌ گه‌یاره‌

عه‌بادى گه‌هشته‌ گه‌یاره‌

خه‌ندان121792016_abadi-17-9-2016

حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عیراق گه‌یشته‌ ناحیه‌ی‌ گه‌یاره‌ له‌باشوری‌ موسڵ.

بڕیاره‌ عه‌بادی‌ له‌سه‌ردانه‌كه‌یدا چاوی‌ به‌ فه‌رمانده‌ سه‌ربازیی و ئه‌منییه‌كان له‌گه‌یاره‌ بكه‌وێت و به‌ناو شارۆچكه‌كه‌دا بسوڕێته‌وه‌، ئه‌وه‌ش به‌پێی هه‌ژماری‌ فه‌رمی‌ عه‌بادی‌ له‌ تویته‌ر.

سوپای‌ عیراق 25 مانگی‌ رابردوو كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی‌ ناحیه‌ی‌ گه‌یاره‌ی‌ له‌ باشوری‌ موسڵ راگه‌یاند، دوای‌ سێ رۆژ له‌گه‌مارۆدانی‌ چه‌كدارانی‌ داعش.

گەیارە سەر بەپارێزگای نەینەوایە‌و بەدووری 60 كیلۆمەتر دەكەوێتە باشووری شاری موسڵ‌و لەسەر روباری دیجلەیە.

له‌ مانگی‌ ته‌مموزدا سوپای‌ عیراق كۆنتڕۆڵكردنی‌ فڕۆکەخانەی سەربازی گه‌یاره‌ی‌ له‌ نزیك موسڵ ڕاگەیاند، كه‌ بڕیاره‌ بكرێته‌ سه‌نته‌ری‌ هێرشكردنه‌ سه‌ر شاری‌ موسڵی‌ ناوه‌ندی‌ پارێزگای‌ نه‌ینه‌وا كه‌ زیاتر له‌ دوو ساڵه‌ له‌ژێر ده‌ستی‌ داعشدایه‌.

هێرشە پچڕپچڕەكانی سوپای عیراق لەباشوری پارێزگای نەینەوا‌و باكوری سەڵاحەدین، لەچوارچێوەی ئامادەكارییەكاندایە بۆ دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنی بەرفراوانی ئازادكردنی شاری موسڵ. کۆنترۆڵکردنەوەی گەیارە ڕێخۆشکەر دەبێت بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی موسڵ و جموجوڵی داعش لە ڕوباری دیجله ناهێڵێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

کەنەدا پشتەڤانیا خوە بۆ هەرێما کوردستانێ دوپات دکەت

Lalish Duhok

لژنەیەکا پەرلەمانی: گرانبوونا بهایێ پانزینێ پێدڤی ب چارەسەریەکا ب بلەزە

Lalish Duhok

به‌غدا.. خوه‌نیشاندانێن ملیۆنی ل مه‌یدانا ته‌حریر هاتنه‌ كرن

Lalish Duhok