بالیۆزێ نوو يێ هه‌نگاریا ل عێراقێ ستایشا رۆلێ پێشمه‌رگه‌ى دكت
باسنيۆز:
ئه‌مڕۆ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له سه‌لاحه‌دین پێشوازی له باڵوێزی نوێی هه‌نگاریا له عێراق كرد.
ئه‌مڕۆ، دووشه‌ممه 19/9/2016 له سه‌لاحه‌دین، مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له ئاتیلا تار باڵیۆزی نوێی وڵاتی هه‌نگاریا له عێراق كرد و له دیداره‌كه‌دا باڵیۆزی هه‌نگاریا له عێراق، سڵاوی سه‌رۆك وه‌زیرانی وڵاته‌كه‌ی به بارزانی گه‌یاند و وێڕای ئاماژه‌دان به هاوشێوه‌بوونی مێژووی گه‌لی كوردستان و هه‌نگاریا.
باڵوێزی هه‌نگاریا، هێمای به تێكۆشان، ئه‌زموونی و خه‌باتی بارزانی له‌پێناو ئازادی دا، پێزانینی بۆ ئازایه‌تی و فه‌رهه‌نگی به‌رزی گه‌لی كوردستان هه‌بوو، هه‌روه‌ها ستایشی ڕۆڵی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانیشی له شه‌ڕی تیرۆریستان كرد و پێشمه‌رگه‌ی به فاكته‌ری سه‌قامگیری له ناوچه‌كه له قه‌ڵه‌م دا.
هاوكات پاڵپشتی و دۆستایه‌تیی وڵاته‌كه‌ی بۆ گه‌لی كوردستان و هێزی پێشمه‌رگه دووپاتكرده‌وه.
له‌به‌رانبه‌ردا بارزانی، سوپاسی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌نگاریای كرد و خۆشحاڵیی خۆشی بۆ قووڵبوونه‌وه و په‌ره‌سه‌ندنی په‌یوه‌ندیی دۆستانه‌ی نێوان هه‌ر دوو گه‌لی كوردستان و هه‌نگاریا نیشان دا و ستاییشی خه‌بات و ماندووبوونی گه‌لی هه‌نگاریای كرد بۆ گه‌ییشتن به ئازادی.
هه‌روه‌ها وێڕای ئاماژه‌دان به ڕۆڵی باڵیۆزی پێشووی هه‌نگاریا له قووڵكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوولا، هیوای سه‌ركه‌وتنیشی بۆ باڵیۆزی هه‌نگاریا له ئه‌رك و كاری تازه‌یدا خواست.
هه‌ر له‌م دیداره‌دا باس له هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆریستان و ئازادكردنی مووسڵ و ئایینده‌ی ناوچه‌كه كرا، هه‌ردوولا هیوایان خواست كه گرفته‌كان به شێوه‌یه‌كی ئاشتییانه و له ڕێی دیالۆگ چاره‌سه‌ر بكرێن.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
