شبكة لالش الاعلامية

دابەشكرنا نەفتا مالان دەستپێكر

دابەشكرنا نەفتا مالان دەستپێكر

چۆمان-KDP.info-imagethumb-2

(ئەحمەد قادر) قایمقامی قەزای چۆمان دەڵێ، دابەشكردنی نەوت دەستی پێكردووە و بەردەوامیش دەبێت.

(ئەحمەد قادر) قایمقامی قەزای چۆمان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی ڕاگەیاند: “لە سنووری پارێزگای هەولێر دەست بە دابەشكردنی نەوتی سپی بەسەر هاووڵاتیاندا كراوە و بۆ هەر خێزانێك یەك بەرمیل نەوت دابین كراوە، لە بەرامبەردا پەنجاویه‌ك هەزار دینار لە هاووڵاتیان وەردەگیرێت، پرۆسەی دابەشكردنی نەوت بۆ وەرزی زستان بەردەوام دەبێت تا هەموو خێزانێك وەری‌دەگرێت.”

گوتیشی: “پرۆسەكە سەرەتا لە کوێستانەوە دەستی پێكردووە، چونكە زووتر سەرما دەیگرێتەوە؛ لە سنوری قەزای چۆمان چەند ڕۆژێكە دابەشكردنی نەوت بەردەوامە و ڕێژەیەكی بەرچاو لە هاووڵاتیان وەریان‌گرتووە؛ وا وردەوردە خەڵکی شاریش دەیاندرێتێ؛ حكوومەت ئەوەی لە توانایدا بێت بۆ دابینكردنی سووتەمەنی و نەوت درێغی ناكات.”

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ترس ل سه‌ر ژیانا كه‌مینه‌یێن عه‌فرینێ هه‌یه

Lalish Duhok

11 کەسێن دی ل هەرێما کوردستانێ ب کۆرۆنايێ گیانێ خۆ ژ دەست دا

Lalish Duhok

جڤاتا وه‌زیران دو بریار ل دۆر باج و ناسناڤێن زانستی ده‌رخستن

Lalish Duhok