ئه‌مریكا: ل ده‌رفه‌ته‌كا گونجاى دا دێ هێرش كه‌ینه سه‌ر داعشێ ل باشوورێ سوریا

خه‌ندان
ئاشتۆن كارته‌ر وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا رایده‌گه‌یه‌نێت، وڵاته‌كه‌ی هه‌وڵده‌دات له ده‌رفه‌تێكی گونجاو‌دا هێرشبكاته سه‌ر داعش له باشووری سوریا.
كارته‌ر له كاتی گفتوگۆكردنی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی وڵاته‌كه‌ی له بنكه‌ی “فۆرت براگ”ی سه‌ربازی كه به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له چوارچێوه‌ی شه‌ڕی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش روو له عیراق ده‌كه‌ن رایگه‌یاند “به‌دووری نازانین كه داعش بیرله‌وه بكاته‌وه كه له ناوچه‌كانی تری عیراق و سوریا دووباره جێگیربێته‌وه له جیاتی موسڵ و ره‌ققه”.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، له كاتی شه‌ڕی داعش له سوریا، ده‌ستگیراوه به‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك زانیاری‌دا كه ئاسانكاری ده‌كات بۆ چۆنێتی شه‌ڕی دژ به‌و رێكخراوه و تۆڕی چه‌كداره بیانییه‌كانی كه گروپێكی نێو داعش پێكده‌هێنن.
وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا جه‌ختی له پاڵپشتیكردنی سه‌ربازانی وڵاته‌كه‌ی كردووه‌ته‌وه كه روو له عیراق ده‌كه‌ن و رایگه‌یاندووه “به‌شداریكردنتان له‌شه‌ڕی چاوه‌ڕوانكراوی موسڵ له دژی داعش یه‌كلایی كه‌ره‌وه‌ده‌بێت” و ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه له گه‌ڵ هاوپه‌یمانه ناخۆییه‌كانی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كار بۆ له‌ناوبردنی داعش ده‌كه‌ن.
هێزێكی سه‌ربازی ئه‌مریكا كه له 560 سه‌رباز پێكهاتوون له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی داهاتوودا ده‌گه‌نه عیراق، به‌مه‌ش ژماره‌ی سه‌ربازه ئه‌مریكییه‌كان له عیراق ده‌گاته 4650 سه‌رباز كه زۆربه‌یان رۆڵی راوێژكار و راهێنه‌ری سه‌ربازی ده‌بینن.
هه‌روه‌ها ئه‌و هێزه‌ی ره‌وانه‌ی عیراق ده‌كرێت ئه‌ندازیار و شاره‌زای بواری هاوكاری لۆجستی تێدایه به‌مه‌به‌ستی یارمه‌تیدانی هێزه‌كانی سوپای عیراق كه له پلاندان بۆ ئه‌و هێرشه چاوه‌ڕووانكراوه‌ی به‌نیازن له دژی داعش بۆ كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی شاری موسڵ ئه‌نجامی بده‌ن.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
