به‌رپرسێ لقی 14ێ پارتی و ئه‌سیل نوجه‌یفی ئاماده‌كاریێن ئۆپه‌راسیۆنا رزگاركرنا مووسلێ به‌حسكرن
كوردستان تيڤى
ئه‌مڕۆ له دهۆك عسمه‌ت ڕه‌جه‌ب به‌رپرسی لقی 14ی پارتی دیموكراتی كوردستان پێشوازی له ئه‌سیل نوجه‌یفی سه‌رۆكی كوتله‌ی موته‌حید له موسڵ كرد .
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا هه‌ردوولا باسیان له‌سه‌ر نوێترین پێشهاته‌كانی موسڵ كرا كه‌وا ئۆپه‌راسیۆنی ڕزگاركردنی موسڵ نزیك بووه .
له لای خۆشیه‌وه ئه‌سیل نوجه‌یفی ڕایگه‌یاند كه پێویسته هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌شداری له ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ڕزگاركردنه‌وه‌ی موسڵ بكه‌ن له به‌رئه‌وه‌ی پێشمه‌رگه بۆ جیهانی سه‌ڵماندووه كه‌وا به‌بێ جیاوازی به‌رگری له هه‌موو تاكێك له عێراقدا ده‌كات .
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی كوتله‌ی موته‌حیدون وتیشی سوپاسی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین كه‌وا ئه‌و هه‌موو ژماره زۆره‌ی ئاواره‌ی حه‌واندۆته‌وه ، به‌رپرسی لقی چوارده‌ی پارتی دیموكرات له‌لای خۆشیه‌وه ڕایگه‌یاند كه ئێمه وه‌ك پارتی دیموكراتی كوردستان خۆمان به خاوه‌نی ئاواره‌كانی موسڵ ده‌زانین و ئاماده‌ین هه‌رده‌م هاریكاری و پشتیوانبین بۆ ئه‌و ئاوارانه‌ی ڕو له هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
