شبكة لالش الاعلامية

حوسێن كۆرو:هه‌ول بۆ رزگاركرنا كچێن ئێزدی دبه‌رده‌وامن

حوسێن كۆرو:هه‌ول بۆ رزگاركرنا كچێن ئێزدی دبه‌رده‌وامن

هەولێر-KDP.info-imagethumb

بەڕێوەبەری رفێندراون لە حكوومەتی هەرێمی كوردستان، داوا لە وەزارەتی پێشمەرگە و هاوپەیمانان دەكات، لە كاتی پڕۆسەی ئازادكردنەوەی مووسڵ و حەویجەدا، هیچ دەرگایەك بۆ هەڵهاتنی داعش نەهێڵن بۆ ئەوەی نەتوانن كچانی ئێزدی بگوازنەوە سووریا؛ هه‌وڵه‌كانی خۆیشیان بۆ ڕزگاركردنیان به‌رنامه‌یان هه‌یه‌.

(حوسێن كۆرو)، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: “لەگەڵ نزیكبوونەوەی وادەی ئازادكردنی شاری مووسڵ، مەترسیی لەسەر كچان و ژنانی كوردانی ئێزدیی ژێردەستی داعش هەیە و، داوا لە هاوپەیمانان و وەزارەتی پێشمەرگە دەكەین لە كاتی بۆردوومانكردنی پێگەكانی داعش رەچاوی ئەو شوێنانە بكەن كە كچانی ئێزدی تێدایە و بە هەستیاری مامەڵە لەگەڵ پڕۆسەكە بكرێت، بۆ ئەوەی كچان و ژنانی ئێزدی نەبنە قوربانی”.

بەڕێوەبەری ڕفێندراوان، داوا لە هاوپەیمانان و هێزە عێراقییەكان دەكەین هیچ دەرگایەك بۆ دەرچوونی چەكدارانی داعش نەهێڵن، چونكە لەگەڵ دەربازبوونیان كچان و ژنانی ئێزدی لەگەڵ خۆیان بەرەو سووریا دەبەن و زیان بە پڕۆسەی رزگاركردنی كچانی ئێزدی دەكەوێت؛ ده‌شڵێ، ئه‌وانیش وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كان بۆ ڕزگاركردنیان كاری خۆیان ده‌كه‌ن و به‌رنامه‌یشیان بۆ ئه‌مه‌ هه‌یه‌.

(كۆرو) گوتیشی: “لە مووسڵ و حەویجە و هەموو ناوچەكانی ژێر دەستەڵاتی داعش، كچان و ژنانی ئێزدی هەن و وەك سەبایە بۆخۆیان بەكاریان هێناون، مخابن لە فەللوجە و هەندێ ناوچەی دیكە بە هۆی هەبوونی دەروازەی هەڵهاتن، داعش كچانی ئێزدیانیان لەگەڵ خۆیان گواستوونەتەوە و ترسمان هەیە پڕۆسەی گواستنەوەیان دووبارە ببێتەوە”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

گەهاندنا هاریکارییان بۆ خێزانەکا رزگاربوویا دەستێ داعش

Lalish Duhok

نڤيسينگه‌ها لالش سيبا شێخدرێ هاريكارى لسه‌ر هژماره‌كا خێزانان به‌لاڤكرن

Lalish Duhok

خۆله‌كا جوانكاريێ بۆ 40 ئافرەتێن كۆمه‌لگه‌ها خانكێ هاته‌ ڤه‌كرن

Lalish Duhok