شبكة لالش الاعلامية

كه‌سايه‌تيێن ئێزدى:پێتڤيه‌ پەکەکە شنگالێ چۆل بکت و ڤه‌گه‌رته‌ جهێ خۆ

كه‌سايه‌تيێن ئێزدى:پێتڤيه‌ پەکەکە شنگالێ چۆل بکت و ڤه‌گه‌رته‌ جهێ خۆ 

شنگال-KDP.info-imagethumb-1

کەسایەتی ئێزدییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە مانەوەی پەکەکە لە شنگال دەبێتە هۆی نانەوە ئاژاوە؛ جا با پەکەکە زووتر شنگال چۆڵ بکات و، بگەڕێتەوە شوێنی خۆی.

دوای شەهیدکرانی دوو فەرمانبەر لە سەر چیای شنگالدا، ئێزدییەکان دەنگیان دەرهاتووە؛ دیارە ئەو دوو فەرمانبەرە لە سنووری دەسەڵاتی (یەپەگە)دا شەهید کراون و، ئۆتۆمبێلەکەیشیانیان دزیوە!

شێخ شامۆ، کەسایەتی ئێزدی و پەرلەمانتاری کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمی پارتیی دیموکراتیی کوردستانی ڕاگەیاند: “دزین و ڕفاندنی کچان و گەنجانی ئێزدی لە ناوچەی بن دەسەڵاتی پەکەکە لە شنگالدا زیادی کردووە؛ بە جۆرێک پەکەکە جیا لە پێشێلکردنی سەروەریی خاکی کوردستان، بەبێ پرسی بەڕێوەبەرایەتیی شنگال هەر ڕۆژە و بارەگایەکی نوێ دەکاتەوە هەر ڕۆژە و حزبێک دروست دەکات؛ پەکەکە بوونەتە دارەدەستی داگیرکەران؛ ڕۆژێک بەفەرمانی ئێران و ڕۆژێک بە فەرمانی سووریا ئاژاوەیەک دەنێنەوە. مانەوەی پەکەکە لە شنگال نەک ڕووبەڕووی مەترسیمان دەکاتەوە بەڵکو هۆکارێکە بۆ ئەوەی ئاوەدانکردنەوەی شنگال دواکەوێت، چونکە پەکەکە زۆربەی دامەزراوە و بینا حکوومییەکانی دابڕ کردووە.”

گوتیشی: “خەڵکەکە ڕەشبگیر دەکەن؛ ڕێگایان کردووەتەوە ئەندامانی پارتی یەکێتیی دیموکرات (پەیەدە) بە ئاسانی بێن و ئەوەی مەرامی سیاسی خۆیانە لە شنگالدا جێبەجێی بکەن؛ حساب بۆ قائیمقام و یەکە ئیداریەکان ناکەن؛ گازی ئەوەش لێ دەدەن کە لە بەغداوە پارە و چەکیان بۆ دێت و شەرعیان لەوێوەیە! جا ئەوەیان بۆ ناچێتە سەر، ئاخر خەڵکی شنگال لێیان بێزارە.”

مەحما خەلیل، قایمقامی شنگال، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتیی کوردستانی ڕاگەیاند: ڕاگەیاند، دوو فەرمانبەر کە وەک پێشمەرگەی خۆبەخش هاتوون، لەسەر چیای شنگال شەهید کراون. ئەوەی لەسەر چیای شنگال ڕووی داوە، یەکەمجار نییە، چونکە ئەوان بە قارەمانەتییەکەی خۆیان بەرگرییان لە شنگال کردووە، ئێستاش لەو شوێنەی شەهید کراون کە یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە)ی لێیە؛ جا مانەوەی پەکەکە لە شنگال بووەتە مەترسی و، مایەی ئاژاوە.”

مەحما خەلیل جەختی لەوە کردەوە کە هەموو گومانەکان بۆ ئەوە دەچێت، یەپەگە ئەو دوو فەرمانبەرە دهۆکییەی کوشتبێت؛ “داوکارین زووتر بکوژانی ئەو پێشمەرگانە بدۆزنەوە و ڕادەست بکرێن؛ دیارە ئۆتۆمبێلەکەیشیان بردوونە؛ ڕێکاری تایبەت بەرانبەر بە پەکەکە دەگیرێتە بەر، هەر کەسێک ئەو کارەی کردبێت، هیچ جیاوازییەکی لەگەڵ داعشدا نییە”.

ئەوەشی خستە ڕوو: “بۆ وەدەرنانی پەکەکە لە شنگال هەموو ڕێکارێکی یاسایی دەگرینە بەر؛ بۆ دەبێ خەڵکی شنگال ببنە قوربانی سیاسەتی پارتیی کرێکارانی کوردستان! مەبەستیان چییە لە شنگال دەرناچن؟”

وەحید باکۆزی، بەرپرسی لقی شنگالی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: “ئەمڕۆ دووشەممە ٣/١٠/٢٠١٦ ئەنجومەنی ڕۆحانیی ئێزدییەکان و کەسایەتییە ئێزدییەکان کۆ بوونەتەوە؛ کۆبوونەوەکە لەسەر داواکاریی لقی 17ی پارتی بووە، لەسەر بابەتی کوشتنی ئەو دوو فەرمانبەرە بێتاوانەی خزمەتی خەڵکی شنگالیان دەکرد.”

جەختیشی لەوە کردەوە: “کوشتنی ئەو دوو کارمەندە تیرۆر بوو، دوور بوو لە هەموو پێوەرێکی ڕەوشتی، لەسەر ئەو بابەتە شاندێکی لقی پارتی و ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا و ڕاوێژکارانی پێکهاتەی ئێزدی، چووینە لای بابە شێخ، داوامان کرد کە هەڵوێستی خۆی دیاری بکات لەسەر ئەو کردەوەی ئەنجام دراوە”. گوتیشی: “ئەمرۆ وەک درێژەپێدان لەگەڵ باباشێخ، ئەنجومەنی ڕۆحانیی ئێزدی، کۆبوونەوە و چەند داواکارییەکیان ئاراستەی پەکەکە کردووە، یەکێک لەوانە چۆڵکردنی شنگال بووە، چونکە ڕەفتاری پەکەکە لە کوشتن و ڕفاندنی کچ و گەنجان و منداڵان زیادی کردووە و پەکەکە خەریکی دروستکردنی فیتنەیە لەناوچەکە”.

ئەو بەرپرسەی پارتی جەختی لەوە کردەوە کە ئەمرۆ هەڵوێستی جڤاتی ڕۆحانیی ئێزدییان ئەوە بووە، پەکەکە ناوچەکە جێبهێڵێت. دەشڵێت: “ئەگەر ئەوان بەرگریکردن لە خەڵک وەک پاساو دێننەوە، ئەوە پێشمەرگەش تا ئازادکردنی شنگال لەوێ بوو و دواتر لە کاتی خۆیدا کشایەوە و هیچ ڕەفتارێکیشیان نەکرد کە ببێتە جێگەی نیگەرانیی خەڵکی کۆبانێ، بەڵکو کاتێک کۆبانێیان چۆڵ کرد، خەڵکی گوڵبارانی کردن”.

وەحید باکۆزی ئەوەشی ڕوون کردەوە کە ئەو کارەی پەکەکە دەیکات، قەبوڵکراو نییە، چونکە “ناتوانرێت تاسەر ئەمەیان لێ قەبوڵ بکرێت، بە بەرچاوی ئێمە و خەڵکەوە، کچ و منداڵ دەڕفێنن، ئێمەش پشتگیری لە بۆچوونی ئەنجومەنی ڕۆحانی و کەسایەتییەکانی ئێزدی دەکەین کە دەبێت پەکەکە ئەو ناوچانە چۆڵ بکات”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

پێنج شه‌ما ڕه‌وشه‌نبيرى ..گرنگيا ئێكگۆتاريا ئاينى يا ئێزديان هاته‌ گه‌نگه‌شه‌كرن

Lalish Duhok

بنگەهێ‌ لالش تایێ‌ سنوونێ‌ قوتابیێن ئێكێ‌ خەلات دكت

Lalish Duhok

ليژنه‌يه‌ك دووڤچوونا بازارێ ناحيا باعەدرێ دكه‌ت 

Lalish Duhok