سوپايێ عێراقێ داوى دهڤهر ل رومادی كۆنترۆلكر
ZNA- ههولێر

ئیسماعیل مەحلاوی فەرماندەی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەکانی ئەنبار رایگەیاند، هێزەکانی فیرقەی 10 لە سوپای عێراق توانییان ناوچەی تەڕابشە کۆنتڕۆڵ بکەنەوە، کە دوا شوێنی ژێر دەستی چەکدارانی داعش بوو لە جەزیرەی رومادی.
هەروەها مەحلاوی ئازادکردنەوەی تەواوی ناوچەکانی جزیرەی رومادی کە پێکهاتوون لە ئەلبوجاسم عەلی، ئەلبوعەساف، ئەلبوزیاب و ئەلبوشەعبانی دووپاتکردەوە.
هەفتەی رابردوو، سوپای عێراق بەهاوکاری چەکداری هۆزە سوننەکان و فڕۆکەکانی هاوپەیمانان و هێزەی ئاسمانی عێراق، ئۆپراسیۆنێکییان بۆ ئازادکردنەوەی هەردوو جەزیرەی هیت و رومادی دەستپێکرد.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
