شبكة لالش الاعلامية

فەرماندەیەکێ پێشمەرگەى:رەنگە تورکیا ب بیانوويا پەکەکێ چیايێ شنگالێ تۆپباران بکت

9dcd070b094025e2af4da2f291cc16f6_l

فەرماندەیەکێ پێشمەرگەى:رەنگە تورکیا ب بیانوويا پەکەکێ چیايێ شنگالێ تۆپباران بکت

باسنيۆز:

بەرپرسی ئۆپەراسیۆنەکانی فەرماندەیی شنگالی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان ئاشکرای کرد، پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) بە تیرۆرکردنی دوو فەرمانبەرەکەی دھۆک، ھەوڵی دروستکردنی ئاڵۆزی دەدات.

قاسم دەربۆ، ئەوەشی بۆ (باسنیوز) ڕوون کردەوە کە ئەگەر دوای ئازادکردنەوەی شاری مووسڵ، پەکەکە چیای شنگال چۆڵ نەکات، ئاڵۆزییەکان تا ئاستی پێکدادان زیاد دەکەن. گوتیشی: “پەکەکە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ کێشەی زیاتر بۆ دەڤەرەکە و خەڵکی شنگال دروست دەکات”.

ئەو بەرپرسەی ئۆپەراسیۆنەکانی فەرماندەیی شنگالی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان ئەوەشی بۆ (باسنیوز) ئاشکرا کرد کە ئەگەر پەکەکە لە چیای شنگالدا بمێنێتەوە، مەترسی ھەیە سوپای تورکیا شنگال و چیاکەش بە بیانووی بوونی پەکەکە تۆپباران بکات و جارێکی دیکە شنگال ببێتەوە بە گۆڕەپانی شەڕ، بۆیە داوا لە پەکەکە دەکەن شنگال چۆڵ بکات.

بە بڕوای قاسم دەربۆ، پاش ئەوەی کوردانی ئێزدی بڕیاریان دا پەکەکە شنگال چۆڵ بکات، بۆ دروستکردنی ئاڵۆزی و ڕێگەگرتن لە بڕیارەکە، پەکەکە دوو فەرمانبەرەی ڕێگاوبانی دھۆکی تیرۆر کرد کە وەک پێشمەرگەی خۆبەخش لە ناوچەکە بوون. داواشی لە پەکەکە کرد، ڕێز لە بڕیاری خەڵکی شنگال بگرن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

نێچیرڤان بارزانی: لژێر فەرماندەیا سەرۆك بارزانی ئەفسانەيا داعش ل سەر عه‌ردێ هاته‌ تێكشكاندن

Lalish Duhok

نڤيسينگه‌ها لالش شێخكا په‌رتۆكان بۆ هه‌ژماره‌كا قوتابخانه‌يان دابين دكه‌ت 

Lalish Duhok

نڤيسينگه‌ها لالش بابيرێ هاريكاريێن دارايى لسه‌ر ژماره‌كا خێزانان به‌لاڤكرن

Lalish Duhok