شبكة لالش الاعلامية

سێیەمین شاه جوانا كوردستانێ بۆ سالا 2016 هاته‌ هەلبژارتن

 سێیەمین شاه جوانا كوردستانێ بۆ سالا 2016 هاته‌ هەلبژارتن

باسنيۆز:bb9123a3fb01ad86a5f5e5e2c29365dd_l

ئێوارەی دوێنی پێنجشەممە 2016_10_6لە رێوڕەسمێكدا بە ئامادەبوونی چەندین هونەرمەند و شاجوانانی جیهان، سێیەمین شاجوانی كوردستان بۆ ساڵی 2016 هەڵبژێردرا.

لەو رێوڕەسمەدا لە نێو 11 بەشداربوو 4 شاجوانی كوردستان هەڵبژێردران، بەم شێوەیە بوو:

ژاڵیا سیروان، شاجوانی كوردستان، لە ساڵی 1996 لە شاری سلێمانی لەدایك بووە و هەر لەوێش دەژی، ژاڵیا ئێستا قوتابی بەشی ژمێریارییە.

سەرگوڵ سەلام، هاوەڵی یەكەمی شاجوانی كوردستان، لە ساڵی 1995 لەدایك بووە و ئێستا لە وڵاتی فیلەندا دەژی.

شادی عەبدولكەریم، هاوەڵی دووەمی شاجوانی كوردستان، لە ساڵی 1991 لە شاری بانەی كوردستانی رۆژهەڵات لە دایكبووە، بەشی ئەندازیاریی تەواو كردووە و بەڕێوەبەری باخچەی ساوایانە.

سارا ئەسكەندەر ، شاجوانی گەردوون بۆ ساڵی 2016، لە ساڵی 1995 لە شاری بەغدای پایتەختی عێراق لە دایك بووە، ئێستا دانیشتووی شاری هەولێرە.

شاجوانی كوردستان بۆ ماوەی ساڵێك خانووێكی لە شاری هەولێر پێ دەدرێت، هەروەها دەبێتە خاوەنی مووچەی ساڵێك و ئۆتۆمبێلێكی تایبەتی پێ دەدرێت، جگە لەوانەش بۆ ماوەی ساڵێك ئارایشتی بە خۆڕاییە و 25جۆر جلوبەرگی كوردی پێ دەدرێت، شاجوانی كوردستان لە ماوەی ساڵێكدا دەبێت زیاتر كار لە بواری خێرخوازی و ئاشتیدا بكات و پەیوەندییەكی باش لەگەڵ دامەزراوە حكوومی و ئەهلییەكاندا دروست بكات.

جێی باسە، بەهۆی ئامادەنەبوونی “فێنك محەمەد” دووەمین شاجوانی كوردستان، “شینێ عەزیز ئاكۆ” یەكەمین شاجوانی كوردستان بۆ ساڵی 2012، تاجی شاجوانی پێشكەشی “ژاڵیا سیروان” شاجوانی كوردستان بۆ ساڵی 2016 كرد.

ئاهەنگی رێوڕەسمی هەڵبژاردنی سێیەمین شاجوانی كوردستان بۆ ساڵی 2016 تاوەكو بەرەبەیانی ئەمرۆ هەینی بەردەوام بوو، هەروەها چەندین كەسایەتی بەنێوبانگی نێوخۆیی و بیانی ئامادەی رێوڕەسمەكەبوون، تێچووی رێوڕەسمەكە 350 هەزار دۆلاری ئەمریكی تێچووە، جگە لەوەش چەندین كۆمپانیای نێوخۆیی سپۆنسەری بەڕێوەچوونی سێیەمین هەڵبژاردنی شاجوانی كوردستانیان كرد.

63 كچ لە كوردستانی رۆژهەڵات و باشوور ناوی خۆیان تۆمار كرد بۆ ئەوەی بەشداری لە هەڵبژاردنی شاجوانی كوردستاندا بكەن، لەو ریژەیە تەنها 11 كچ گەیشتوونەتە قۆناغی كۆتایی.

مەرجەكانی بەشداریكردن لە پێشبڕكێی هەڵبژاردنی سێیەمین شاجوانی كوردستان بریتین لە: كورد بێت و تەمەنی لە 18 ساڵ كەمتر نەبێت و لە 30 ساڵیش زیاتر نەبێت، هەروەها بڕوانامەیەكی هەبێت و شووی نەكردبێت، باڵای 165 سانتیم مەتر كەمتر نەبێت، جگە لەوانەش ئاستی رۆشنبیری باش بێت.

شێنی عەزیز ئاكۆ، یەكەمین شاجوانی كوردستان بۆ ساڵی 2012 و فێنك محەمەد دووەمین شاجوانی كوردستان بۆ ساڵی 2013 هەڵبژێدراون.

جێی ئاماژەیە بەهۆی قەیرانی داراییەوە ساڵی 2014 و 2015 نەتوانرا مەڕاسیمی هەڵبژاردنی سێیەمین شاجوانی كوردستان بەڕێوە بچێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

خوارنێن شۆر، زیاني دگه‌هيننه‌ مێشکى 

Lalish Duhok

فەیسبۆک دێ لەزاتییا وەرگێڕانێ نەھجارکی زێدە کەت

Lalish Duhok

دهۆك.. ژنه‌كێ پێنج زارۆك پێکڤە بوون

Lalish Duhok