زانایه‌كێ عێراقی ب روودانه‌كا ئاگرى گیانێ خۆ ژ ده‌ست دا
باسنيۆز:
كۆڕبه‌ندی داهێنه‌رانی عیراقی، ئه‌مڕۆ هه‌ینی هه‌واڵی گیان له‌ده‌ستدانی زانایه‌كی بایه‌لۆجی عێراقی به ناوی پرۆفیسۆر ” حازم دوڕاجی” له ته‌مه‌نی 51 ساڵیدا ڕاگه‌یاند، كه به هۆی ڕووداوێكی ئاگركه‌وتنه‌وه گیانی له ده‌ست داوه.
به‌پێی كۆڕبه‌ندی داهێنه‌رانی عێراقی، له ڕووداوێكی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ی ئاڵۆز و گوماناویدا، پرۆفیسۆر “حازم دوڕاجی” كه یه‌كێكه له زاناكان له‌سه‌ر ئاستی عێراق و ته‌نها ئه‌ندامی عێراقیشه له یه‌كێتی نێوده‌وڵه‌تی داهێنه‌ران، گیانی له ده‌ست دا.
له‌و باره‌یه‌وه ، له‌یس عه‌لاق، ئه‌مینداری كۆڕبه‌نده‌كه ڕای گه‌یاند :” ئه‌و پرۆفیسۆره، دامه‌زرێنه‌ر و سه‌رۆكی كۆڕبه‌ندی داهێنه‌رانی عێراق بوو، به‌داخه‌وه له ڕووداوێكی ئاگه‌ركه‌وتنه‌وه‌ی ئاڵۆزدا له ماڵه‌كه‌ی خۆی له ناوچه‌ی غه‌دیر له به‌غدا، گیانی له ده‌ست دا”.
ڕوونیشی كرده‌وه، كه ڕووداوه‌كه دوێنێ پێنج شه‌مه له ژووری خه‌وتنه‌كه‌ی له نهۆمی دووه‌می خانووه‌كه‌یدا، ڕووی داوه.
باسی له‌وه‌ش كرد، كه كه‌سوكاره‌كه‌ی ده‌رگای ژووره‌كه‌یان شكاندووه بۆ ئه‌وه‌ی ڕزگاری بكه‌ن، به‌ڵام تا ئه‌وان پێی گه‌یشتوون، زاناكه گیانی له ده‌ست داوه، گوتیشی :” لێكۆڵینه‌وه ده‌ستی پێ كردووه، به‌ڵام تائێستا نه‌گه‌شتوونه‌ته ئه‌وه‌ی بزانن ئایا كه‌سێك به مه‌به‌ست ئاگره‌كه‌ی كردووه‌ته‌وه، یان به‌هۆكارێكی دیكه بووه”.
به‌پێی لێدوانی ئه‌مینداری كۆڕبه‌نده‌كه، زانا كۆچكردووه‌كه، زانای بایۆلۆجی بووه له زاوزێكردنی باڵنده و و ته‌نها زانا بووه له زاوزێكرنی وشترمورخ و خاوه‌ن 30 بڕوانامه‌ی داهێنانه له‌گه‌ڵ 100 مه‌دالیای جیا جیا كه له 40 بۆنه‌ی جیاوازدا له جیهان، پێی به‌خشراوه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
