شبكة لالش الاعلامية

ره‌وانگه‌ها سوری: ژمارا كوشتييان ل سوریا 301 هه‌زار كه‌س ده‌ربازكر

ره‌وانگه‌ها سوری: ژمارا كوشتييان ل سوریا 301 هه‌زار كه‌س ده‌ربازكر 121392016_syriaattak1392016

خه‌ندان

روانگه‌ی‌ سوریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ رایگه‌یاند، ژماره‌ی كوژراوه‌كان له‌سوریا له‌سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕو توندوتیژه‌كان له‌ساڵی 2011 دا له‌و وڵاته‌ زیاتر له‌ 301 هه‌زار كه‌سی تێپه‌راندووه‌.

روانگه‌كه‌ بنكه‌كه‌ی له‌به‌ریتانیایه‌ ڕاشیگه‌یاندووه‌، كوژرانی‌ 301781 كه‌سی مه‌ده‌نی و چه‌كداری‌ له‌ 18ی مانگی ئازاری 2011 وه‌ تۆماركردووه‌، به‌ڵام مه‌زه‌نده‌ ده‌كات كه‌ كۆی كوژراوه‌كان نزیكه‌ی 430 هه‌زار كه‌س بن، به‌پێی رۆیته‌رز.

سوریا لەدوای‌ ساڵی‌ 2011 وە كەوتووەتە بارگرژی‌‌ و شەڕی‌ ناوخۆیی‌ سەختەوە‌و تائێستاش چەند جارێك هەوڵەكانی‌ چارەسەری‌ ئاشتی‌ لەنێوان رژێمی‌ ئەو وڵاتە‌و هێزە ئۆپۆزسیۆنەكان بەتایبەت لەگفتوگۆكانی‌ جنێفدا ئەنجامی‌ نەبووە، لەسەر ئاستی‌ نێودەوڵەتیش تێڕوانینی‌ جیاواز بۆ چۆنیەتی‌ چارەسەر هەیە بەتایبەت لەنێوان ئەمریكا‌و روسیا.

به‌ڵام ئه‌و دوو وڵاته‌ (روسیاو ئه‌مریكا) هەینی رابردوو لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانییدا لە شاری جنێف، رێككەوتنی كۆتایی وڵاتەكانیان لە بارەی ئاڵۆزییەكانی سوریاوە راگەیاند، كه‌ دوێنێ چووه‌ بواری‌ جێبه‌جێكردنه‌وه‌و ئاگربه‌ست له‌و وڵاته‌ راگه‌یه‌نرا.

ئەو رێكەوتە دوای ئەوە هات هەفتەی پێشوو سەرۆكی ڕوسیاو ئەمەریكا لە چین بۆ تاووتوێكردنی ئاگربەست لەسوریا كۆبوونەوە، بەڵام نە گەیشتنە هیچ رێكەوتنێك، ئەو كات ئۆباما رایگەیاند دەرفەت دەداتە جۆن كێری بۆ بەردەوامیی گفتوگۆكان لەگەڵ ڕوسیادا.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

پەرلەمانێ کوردستانێ چەند راسپاردە ده‌ربارەی دۆخێ عەفرینێ دەركرن 

Lalish Duhok

یەکەیێن ئاکنجیبوونێ دێ بۆ هندەک ژن و زارۆیان هێنە دابینکرن

Lalish Duhok

سەندیكا نۆژداران: زێده‌ترژ 1200نۆژداران كوردستانان بجێهێلايه‌

Lalish Duhok