شبكة لالش الاعلامية

“جێگرێ سەرۆکێ پەرلەمانێ ئەوروپا: ئاگه‌هدارى بارودۆخێ هەرێما کوردستانێينه‌”

“جێگرێ سەرۆکێ پەرلەمانێ ئەوروپا: ئاگه‌هدارى بارودۆخێ هەرێما کوردستانێينه‌”

رووداو – برۆكسل252965image1

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی ئەوروپا رایگەیاند، پەرلەمانی ئەوروپا ئاگاداری بارودۆخی هەرێمی کوردستانە و رێژەیەکی بەرچاو لە ئاوارە و پەنابەری لە خۆ گرتووە، بۆیە پێویستی بە هاوکاری زیاتر و فراوانتری یەکێتی ئەوروپایە.

دلاوەر ئاژگەیی، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان بە (رووداو)ی راگەیاند، رۆژی پێنجشەممە 13-10-2016 شاندێکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتی ئەوروپا سەردانی سەردانی پەرلەمانی ئەوروپای لە برۆکسل کرد و لەگەڵ دیمیتریۆس پاپادیمۆلیس، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی ئەوروپا کۆبووەوە.

دلاوەر ئاژگەیی رایگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا دیمیتریۆس پاپادیمۆلیس، رایگەیاندووە “پەرلەمانی ئەوروپا ئاگاداری بارودۆخی هەرێمی کوردستانە و هەرێمی کوردستان رێژەیەکی بەرچاو لە ئاوارە و پەنابەری لە خۆ گرتووە، بۆیە پێویستی بە هاوکاری زیاتر و فراوانتری یەکێتی ئەوروپایە.

پاپادیمۆلیس ئاماژەی بەوەشکردووە “پشتگیرێکی تەواوی دۆزی کوردە و بەڵێنیشیدا کە دەسەڵات و هەوڵەکانی بخاتەکار بۆ بەدەستهێنانی پشتگیری زیاتر بۆ هەرێمی کوردستان لە پەرلەمانی ئەوروپا “.

نوێنەرەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەرلەمانی ئەوروپا دەڵێت “دوای گفتوگۆمانمان کە تایبەت بوون بە شەڕی داعش، دۆخی هەرێمی کوردستان و ئەۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی موسڵ و گشتپرسی هەرێمی کوردستان، داوام لە دیمیتریۆس پاپادیمۆلیس، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی ئەوروپا کرد کە سەردانی هەرێمی کوردستان بکات و ئەویش بەڵێنیدا لە داهاتوویەکی نزیکدا سەردانەكە بکات”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

هه‌ولێر.. كه‌مپه‌كا نوو یا ئاواره‌یان دێ هێته‌ چێكرن

Lalish Duhok

سه‌قاناسى: ل چەند ده‌ڤه‌رێن هه‌رێمێ باران دێ بارت

Lalish Duhok

هۆله‌ندا و كوه‌یت ڤه‌دگه‌رنه‌ ئاسمانێ عێراق و هه‌رێما كوردستانێ

Lalish Duhok