شبكة لالش الاعلامية

داخوازا ئامادەكرنا لیستا موچێ سێ هه‌يڤێن موچەخۆران دئێته‌ كرن 

داخوازا ئامادەكرنا لیستا موچێ سێ هه‌يڤێن موچەخۆران دئێته‌ كرن 

SNN:
لەژووری عەمەلیاتی بایۆمەتری پارێزگای سلێمانیەوە داوای لیستی موچەی سێ مانگی ئەمساڵ لەفەرمانگەكان دەكرێت، بەڕێوەبەرێكی پەروەردەش لەوبارەیەوە ڕونكردنەوە دەدات، SNNیش زانیاری لەسەر ئەو داواكاریە بڵاودەكاتەوە.

بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی بە SNN دراون، لەژووری عەمەلیاتی بایۆمەترییەوە داوای ئامادەكردنی لیستی موچەی مانگەكانی 2 و 3 و 4ی ئەمساڵ لەفەرمانگەكانی سلێمانی كراوە، ئامانجیش لەو داواكارییە ئامادەكاریە بۆئەوەی چیتر بەهۆی دواكەوتنی ئامادەكردنی لیستەوە، موچە دوانەكەوێت.

لەلای خۆشیەوە، عومەر ئەمین، بەڕێوەبەری پەروەردەی دەربەندیخان بە SNNی ڕاگەیاند: مانگانە لیستی موچە لەگەڵئەوەی ڕەوانەی گەنجینەكان دەكرێت، وێنەیەكیشی بۆ لیژنەیەكی تایبەتی بایۆمەتری پارێزگا دەنێردرێت، كە پەیوەندی ڕاستەوخۆی لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم هەیە، هەر كەسێك ئەگەر بایۆمەتری نەكردبێت ناوەكەی لەلیستی موچە دەردەهێندرێت.

وتیشی:” گەنجینە چەكەكەمان پێنادات تاوەكو ڕەزامەندی ئەو لیژنەیە وەرنەگیرێت”.

سەبارەت بەئامادەكردنی لیستی موچەی مانگەكانی 2 و 3 و 4ی ئەمساڵ، عومەر ئەمین ئاشكرایكرد: لەئێستادا دەستمان بەئامادەكردنی لیستی مانگی دوو كردووە، تا ئامادەكاری بۆ جێبەجێكردنی بڕیارەكەی حكومەت بكەین لەبارەی دابەشكردنی موچە هەر 30 ڕۆژ جارێك، بۆئەوەی بەهۆی ئامادە نەبوونی لیستەوە موچە دوانەكەوێت، لە5ی ئەم مانگە موچەمان وەرگرتوەو لە5ی مانگی داهاتووش موچەی مانگی 2 مان پێبدرێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

وەزارەتا دارایی بریارەک بۆ فەرمانبەران دەرکر

Lalish Duhok

هه‌ڤپه‌یمانییا چار قۆلى هاته‌ هه‌لوه‌شاندن

Lalish Duhok

دەستەیا گەشتوگوزارێ پلان ھەیە سال بۆ سالێ هژمارا هاتنا گەشتییاران زێده‌ بکه‌ت

Lalish Duhok