شبكة لالش الاعلامية

مەحموود عەباس سەرەخۆشيێ ل نێچیرڤان بارزانی دكت

مەحموود عەباس سەرەخۆشيێ ل نێچیرڤان بارزانی دكت

وشه‌:

لە پەیامێكدا سەرۆكی دەوڵەتی فەلەستین، سەرەخۆشی لە نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كرد بە بۆنەی كۆچی دوایی دلۆڤان بارزانی.

مەحموود عەباس سەرۆكی دەوڵەتی فەلەستین و سەرۆكی لیژنەی جێبەجێكاری ڕێكخراوی ڕزگاری فەلەستینی، لە پەیامەكەیدا دەڵێ، گەرمترین پرسە و سەرەخۆشی برایانەمان ئاراستەی جەنابتان و خێزانە جوامێرەكەتان دەكەین، بە بۆنەی كۆچی دوایی خوا لێخۆشبوو دلۆڤان ئیدریس بارزانی براتانەوە.

لە بەشێكی تری پەیامەكە هاتووە، لە خوای گەورە داواكارین كۆچكردوو بخاتە بەر دلۆڤانی خۆیەوە و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات و ئێوە و گەل و وڵاتتان لە سایەی خێر و ئاشتیدا بژین، ئەوپەڕی سۆز و هاوخەمیمان قبووڵ بفەرموون.

دلۆڤان ئیدریس بارزانی لە ڕۆژی دووی نیسان/ئەپریل لە هەولێر لە تەمەنی 52 ساڵی بەهۆی جەڵتەی دڵەوە كۆچی دوایی كرد، بۆ پرسە و سەرەخۆشی كردنیش زۆر لە سەرۆكی وڵاتان و وەزیرانی دەرەوە و بەرپرسانی باڵا بە تەلەفۆن و پەیام پرسە و هاوخەمی كۆچی دوایی دلۆڤان بارزانییان بە خێزانی بارزانی گەیاند و خەڵكێكی زۆر و بێشوماریش بەشداریی پرسەكەیان لە هاوینەهەواری پیرمام كرد.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

وەزارەتا تەندروستيێ: چارەسەرييا كەسوكارێن شەهیدان كه‌فتيه‌ د وارێ بجهئينانێ دا

Lalish Duhok

نێچیرڤان بارزانی و بالیۆزێ بریتانیا یێ ئیراقێ كۆم بوون

Lalish Duhok

دیلۆن: چوونا ھێزێن ئەمریکی بۆ کەرکووکێ رێگرتنە ل دوبەرەکییان

Lalish Duhok