ڤان ماسكێن سروشتی بۆ پيستى بكارنهئينه
وێستگە ستایل-
زۆر كات دهوترێت ماسكی سروشتی بێ زیان ترین ماسكن بۆ پێست، بهڵام بهكارهێنانی ئهم ماسكانه بۆ پێست زیان بهخشه و باشتر وایه بهكارنههێنرێت.
1- ماسكی شەكر و ئاوی لیمۆ:
ئەم ماسكە لەڕێی تێكەڵاوكردنی كەوچكێك ئاوی لیمۆ و كەوچكێك شەكری ووردەوە دروست دەكرێت و یەكێكە لە زیان بەخش ترین ماسكە سروشتیەكان بۆ پێستی هەستیار و ماندوو .
هۆكاری زیان و مەترسی ئەم ماسكەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە ئەو كاتەی ئەم ماسكە لە پێستت دەدەیت ئەوە پێست توشی هەستیاری دەبێت و چەوری سوودەبەخشی سەر پێست لێدەكاتەوە لەكاتێكدا پێست پێویستی بەو زەیتە سروشتیە هەیە بۆ ئەوەی پارێزگاری لەخۆی بكات، بۆ ئەوەی پێستت پارێزراوبێت و توشی هەستیاری نەبیت ئەم ماسكە بەكارمەهێنە .
Image result for â«Ù Ø§Ø³Ù Ø³ÙØ± Ù ÙÙÙ ÙÙâ¬â
2- ماسكی ئاوی پرتەقاڵ و گوڵاو :
بەگشتی ئەم ماسكە بۆ خاوێنكردنەوەی پێست یەكاردەهێنرێت ، ئەم ماسكە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی و پێكهاتەی دژە ئۆكسێنەر و پێست شێدار دەكاتەوە بەڵام ئەگەر كێشەی هەووكردنی پێستت هەیە ئەم ماسكە لەپێستت مەدە بۆ ئەوەی پێستت زیانی پێنەگات .
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
