ئه‌پل ب نهێنى هنده‌ك تایبه‌تمه‌نديێن ئامێرێن خۆ يێن نوو به‌لاڤكرن
K24 – هه‌ولێر:
كۆمپانیای ئه‌پڵی ئه‌مه‌ریكی، به هه‌ڵه هه‌ندێك له تایبه‌تمه‌نده‌كانی ئامێره نوێیه‌كانی خۆی بڵاوكرده‌وه، كه پێشبینی ده‌كرێت، له داهاتووێكی نزیك بیانخاته بازاڕه‌كانه‌وه.
بڕیاری كۆمپانیاكه، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، دوایین مۆدێلی كۆمپیوته‌ری “ماك بووك پڕۆ” و چه‌ند به‌رهه‌مێكی دیكه‌ی “ماك” نمایشبكات.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی پێشبینی نه‌ده‌كرا، ئه‌وه‌بوو كه له‌گه‌ڵ دوایین ئه‌پده‌یتی سیسته‌می كارپێكردنی “ئۆپه‌ره‌یتینگ سیسته‌م”ی “ماك ئۆ ئێس سیێرا”، وێنه‌یه‌كی “ماك بووك پڕۆ” نوێیه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه، كه جه‌ماوه‌ر به جۆش و خرۆشه‌وه چاوه‌ڕێی بینینی ده‌كرد.
وه‌ك ئه‌و وێنه‌یه‌ی ماك بووك پڕۆ، كه به هه‌ڵه بڵاوكراوه‌ته‌وه، له به‌شی سه‌ره‌وه‌ی كیبۆرده‌كه‌ی، شوێنێكی تایبه‌ت هه‌یه كه بواری به‌كارهێنه‌ر ده‌دات به سیسته‌م ته‌چ “لمس” كارده‌كات.
ئه‌و به‌شه‌ی نوێیه‌ی “ته‌چ – لمس”ی ماك بووك پڕۆ، بۆ هه‌ر پرۆگرامێك چه‌ند كارێكی تایبه‌تی پێ ئه‌نجامده‌درێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، بۆ یه‌كه‌مجار ئه‌پڵ، پشت به په‌نجه‌مۆر “فینگه‌ر پرێنت” ده‌بێت، بۆ چوونه ناو به‌رنامه‌كانی.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
