شبكة لالش الاعلامية

شێخ شامۆ:شنگال جهێ حەشدى تێدا نابت

شێخ شامۆ:شنگال جهێ حەشدى تێدا نابت

باسنيۆز:5eec9ac1ed258238e37fee1091945497_l

نوێنەری کوردانی ئێزدی لەپەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت، کە ئێزدییەکان داوای دوورخستنەوەی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی و چەکدارانی سەر بە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە سنووری ساری شنگال دەکەن.

شێخ شامۆ، پەرلەمانتاری کوردی ئێزدی بە (باسنیوز)ی راگەیاند، پارتی کرێکارانی کوردستان بە دروستکردنی میلیشیای چەکداری لەژێر سایەی حەشدی شەعبی ھەوڵ دەدات تۆوی رق و کینە لەناو ئێزدییەکان بچێنێت.

شێخ شامۆ ئاماژەی بەوە کرد، کە بەپێی یاساکانی هەرێمی کوردستان، نابێ هیچ هێزێک لە سنووری کوردستان لەژێر سایەی حەشدی شەعبی دروست ببێت و دەبێ حەشدی شەعبی لە شنگال دوور بخرێتەوە.

بە گوتەی ئەو پەرلەمانتارە کوردە ئێزدییە، خەڵکی شەنگال و ئێزدییەکان سیاسەتی بەحەشدکردن رەتدەکەنەوە و ”دەبێت ھەرچی زووە ئەو پرسە یەکلا بکرێتەوە و کەسێک بەناوی ھێزێک لە دەرەوەی پێشمەرگە گرفت لە ناوچەکە دروست نەکات”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

باژێرڤانیا خانكێ‌:دپلان دایە چەندین جاددە بێنە قێركرن

Lalish Duhok

نڤیسینگەها لالش دووگرێ‌ سەیرانەك بۆ قوتابیێن ئامادەیا قادیا یا ئاوارەیان ئەنجام دا

Lalish Duhok

پەیاما پیرۆزباهییا سەرۆکێ حکومەتا هەرێما کوردستانێ ب هەلکەفتا ساڵڤەگەڕا دامەزراندنا بنگەهێ لالش

Lalish Duhok