شبكة لالش الاعلامية

وەزارەتا پێشمەرگەى هۆکارێن راگرتنا ئۆپەراسیۆنا کۆنترۆلکرنا مووسل ئاشکه‌را دکت

وەزارەتا پێشمەرگەى هۆکارێن راگرتنا ئۆپەراسیۆنا کۆنترۆلکرنا مووسل ئاشکه‌را دکت

باسنيۆز:55d27392e365fe2f7f307c8873388418_l

بەرپرسی دەزگای ڕۆشنبیری و ھۆشیاریی نیشتمانی لە وەزارەتی پێشمەرگە ئاشکرای کرد، ھێرشی سوپای عێراق بۆ ئازادکردنەوەی مووسڵ لەبەر ھۆکارێک ڕاگیراوە.

لەبارەی ڕاگرتنی پێشڕەوییەکانی سوپای عێراق بۆ ئازادکردنەوەی مووسڵ، ھەڵگورد حیکمەت، بەرپرسی دەزگای ڕۆشنبیری و ھۆشیاریی نیشتمانی لە وەزارەتی پێشمەرگە، بە(باسنیوز)ی ڕاگەیاند: ”دوای ھەر ھێرشێکی ئۆپەراسیۆنی، ھێزی ھێرشبەر ھەمیشە دووبارە پێداچوونەوە دەکات و خۆی ڕێک دەخاتەوە، ئەو شوێنانەی گرتوویەتی، سەنگەربەندی تێدا دەکات، سەنگەری تازە لێ دەدات، دواتر پلانی ھێرش دادەنێتەوە“.

ئەوەشی ڕوون کردەوە کە دۆخی ئێستای سوپای عێراق لە دەوروبەری مووسڵ، دووبارە خۆڕێکخستنەوەیە. گوتیشی: ”خەڵکی پێیان وایە کە ئازادکردنەوەی مووسڵ بە ھەفتەیەک یان ڕۆژێک و دوو ڕۆژ کۆتایی دێت، لە ڕاستدا وانییە، بەڵکو پرۆسەیەکی دوور و درێژە و پلانێکی درێژ مەودایە و دەبێت بە قۆناغبەندی ئەنجام بدرێت”.

پێشتر هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە دژی داعش، وەستاندنی ئۆپەراسیۆنی مووسڵی بۆ ماوەیەکی نادیار ڕاگەیاندبوو.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ئەمریكا: ھاريكاريا حكوومەتا داھاتی يا عێراقێ دكەین

Lalish Duhok

ئەمریکا هێزێن زێده‌تر دگەهينتە رۆژئاڤايێ کوردستانێ

Lalish Duhok

ئیراقێ هۆشداری ژ ئۆپه‌راسیۆنا قه‌ندیلی دا تورکیا

Lalish Duhok