ئه‌مریكا پشتگیريا ده‌ستپێكرنا شه‌رێ ره‌قه دكت
K24 – ھەولێر
وه‌زیری به‌رگری ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له به‌یاننامه‌یه‌كدا پێشوازی له‌و ئۆپه‌راسیۆنه كرد كه له لایه‌ن هێزه‌كانی سوریای دیموكرات بۆ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ره‌قه له چه‌كدارانی داعش ده‌ستیپێكردووه.
ئاشتۆن كارتێر رایگه‌یاند ” پێشوازی له راگه‌یاندنی ئه‌مڕۆی هێزه‌كانی سوریا دیموكرات ده‌كه‌م كه ده‌ستیان به ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی ره‌قه له ژێر دەستی وەحشیانەی داعش كردووه”.
گوتیشی “هه‌وڵه‌كانی ئیزۆلهكردن و له‌كۆتاییدا رزگاركردنی ره‌قه پلانی ئایندهی هاوپه‌یمانیمان ده‌بێت. هه‌ر وه‌ك موسڵ، ئه‌م شه‌ڕه ئاسان نابێت و و كاری سه‌خت له پێشه، به‌ڵام پێویسته كۆتایی به ئەفسانەی خه‌لافه‌تی داعش بهێنرێت و توانایی ئه‌م گرووپه بۆ ئه‌نجامدانی هێرش دژی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمان و هاوبه‌شه‌كانمان تێك بشكێنرێت”.
جیهان شیخ ئه‌حمه‌د گوته‌بێژی ژووری ئۆپه‌راسیۆنی تووڕه‌یی فورات له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی له ناحیه‌ی عه‌ین عیسا فورات رایگه‌یاند ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی ره‌قه له چه‌كدارانی داعش شه‌وی شه‌ممه 5 تشرینی دووه‌می 2016 ده‌ستیپێكردووه و ژووری چالاكی به‌ناوی تووڕه‌یی فورات بۆ هه‌ماهه‌نگی نێوان هێزه‌كانی به‌شداری ئۆپه‌راسیۆن پێكهێنراوه.
ئاشتۆن له كۆتایی به‌یاننامه‌كه‌دا ده‌ڵێت ” هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به‌پێی توانایی خۆی به‌رده‌وام ده‌بێت له یارمه‌تیدانی هێزه‌كانی لۆكاڵی له عێراق و سوریا بۆ شكستی یه‌كجاری داعش كه شایانییه‌تی”.
وه‌زیری به‌رگری ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا پێشتر داواكارییه‌كی توركیا بۆ پاش خستنی ئۆپه‌راسیۆنی گرتنه‌وه‌ی شاری ره‌قه له سوریا ره‌ت كرده‌وه و گوتی به پێی ئه‌و پلانه‌ی بۆی دانراوه به‌ڕێوه ده‌چێت.
توركیا داوای راگرتنی ئۆپه‌راسیۆنی ره‌قه كردووە تا ئه‌و كاته‌ی هێزه‌كانی نزیك له خۆی له چوارچێوه‌ی قه‌ڵغانی فورات بۆ به‌شداریكردنی له شه‌ڕی ره‌قه ئاماده ده‌كات.
فه‌رمانده‌یه‌كی سوپای ئه‌مریكا رایگه‌یاند هێزه‌كانی سوریای دیموكرات تاكه هێزن كه له ماوه‌یه‌كی كورتدا ده‌توانن به‌شداری له ئۆپه‌راسیۆنی ره‌قه‌دا بكه‌ن.
هێزه‌كانی سوریای دیموكرات بۆ كۆنترۆڵكردنی شاری ره‌قه له‌م هێزانه پێكهاتووه:
یه‌په‌گه، یه‌په‌ژه، لیوای ههڵۆكانی ره‌قه، لیوای رزگاری، لیوای شه‌هیدانی ره‌قه، كه‌تیبه‌ی شه‌هیدانی حه‌مام توركمان، لیوای رزگاری ره‌قه، لیوای شۆڕشگێرانی گرێ سپی و ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی سریانی.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
