شبكة لالش الاعلامية

فەرماندەیێ گشتی يێ هێزێن چەکدارێن هەرێما کوردستانێ راگه‌هاندنه‌ك به‌لاڤكر

فەرماندەیێ گشتی يێ هێزێن چەکدارێن هەرێما کوردستانێ راگه‌هاندنه‌ك به‌لاڤكر

رووداو – هەولێر258541image1

فەرماندەیی گشتی هێزە چەکدارەکانی هەرێمی کوردستان راگەیێندراوێکی لەبارەی پێشڕەوییەکانی ئەمڕۆی هێزی پێشمەرگە لە باشیک بڵاوکردەوە.

رۆژی دووشەممە 7-11-2016 فەرماندەیی گشتی هێزە چەکدارەکانی هەرێمی کوردستان راگەیێندراوێکی لەبارەی پێشڕەوییەکانی هێزی پێشمەرگە بڵاوکردەوە.

فەرماندەیی گشتی هێزە چەکدارەکان رایگەیاندووە “لە کاژێر 6:00ی رۆژی 7-11-2016 هێزەکانی پێشمەرگە لە سێ قۆڵەوە هێرشێکی بەرفراوانیان دەستپێکرد، بۆ راماڵینی تیرۆریستانی داعش لە شارۆچکەی باشیک”.

لەبارەی پێشڕەوییەکان و هێرشی هاوپەیمانانیش بۆ سەر داعش دەڵێن “لەو ئۆپەراسیۆنەدا کە هێزەکانی هاوپەیمانان 14 هێرشی ئاسمانیان ئەنجامدا، ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو تەقێنرایەوە”، ئەمەش دوای پرۆسەی سەرکەوتنەکانی پێشترە، کە لە سێ هەفتەی رابردوودا لە ناوچەکانی دەوروبەری ئەنجامدراوە.

لە راگەیێندراوەكەدا ئاماژە بەوەشکراوە “تاوەکو کاژێر 17:00ی هەمان رۆژ، هێزەکانی پێشمەرگە توانیان لە هەرسێ قۆڵەوە بچنە نێو شارۆچکەی باشیک و دەستبکەن بە پاککردنەوەی ماڵ بە ماڵی شارۆچکەکە لە تیرۆریستان”.

لە دوو هەفتەی رابردوودا هێزەکانی پێشمەرگە بە پاڵپشتی فڕۆکەکانی هاوپەیمانان توانیویانە گورزێکی تووند لە چەکدارانی داعش بدەن. بە پێی راگەیێندراوەکەی فەرماندەیی گشتی هێزەچەکدارەکانیش کە هەفتەی رابردوو بڵاویکردووەتەوە “دەیان تیرۆریست و بەلاینی کەم 50 ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو تێکبشکێنن، هەروەها فڕۆکەکانی هاوپەیمانان تاوەکو ئێستا نزیکەی 550 هێرشی ئاسمانییان ئەنجامداوە”.

رۆژی دووشەممە 7-11-2016 دوای چەند كاژێرێك شەڕكردن هێزەكانی پێشمەرگە شارۆچكەی باشیكیان كۆنترۆڵكردەوە و لە چوار قۆڵەوە هێزەكان لە سەنتەری باشیك یەكیان گرتەوە، ژمارەیەكی زۆر چەكداری داعش كوژراون و سێ چەكداریشیان بەدیلی كەوتوونەتە دەست پێشمەرگە.

شارۆچکەی باشیک لە سنووری دەشتی نەینەوا دەکەوێتە باکووری رۆژهەڵاتی شاری موسڵ و 20 کیلۆمەتر لە سەنتەری شاری موسڵەوە دوورە. چەند پێکهاتەیەک لە باشیک دەژین وەک کوردی ئێزدی، موسڵمان، شەبەک و رێژەیەکی کەمی عەرەب.

بەرلەوەی داعش شارۆچکەی باشیک کۆنترۆڵبکات، ژمارەی دانیشتوانی باشیک 140 هەزار کەس بووە، لەسەدا 70ی دانیشتووانی سەنتەری باشیک کوری ئێزدیین، سەدا 20ـیان کریستیان و سەدا 10شی کورد و عەرەبی موسڵمانن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

رێناس جانۆ:مالیکی ب مەبەستا ڤه‌گه‌ريانێ بۆ سەر دەسەلاتێ هاته‌ سلێمانيێ

Lalish Duhok

ژبەر مەترسیا داعش و چەکدارێن نەنیاس ھژمارەک گوندێن کوردان ھاتنە چولکرن

Lalish Duhok

زێده‌تر ژ 5 ملیار دۆلاران بۆ ھەرێما كوردستانێ هاتنه‌ تەرخانكرن

Lalish Duhok