مه‌سیحی:ناڤه‌گه‌رينه مووسل
K24 – هه‌ولێر:
به‌شێك له مه‌سیحییه‌كانی مووسڵ كه ئێستا وه‌ك ئاواره روویان له هه‌رێمی كوردستان كردووه، ده‌ڵێن ناگه‌ڕێینه‌وه بۆ مووسڵ و به ده‌ركردنی داعش ئازاره‌كانمان ناڕه‌وێنه‌وه.
خالید ره‌مزی یه‌كێك له ئاواره مه‌سیحییه‌كانه و به رۆژنامه‌ی واشنتن پۆستی راگه‌یاندووه، ناكرێت دووجار بكه‌وینه چاڵه‌وه و منداڵانمان له بارودۆخێكی پڕ توندوتیژیدا به‌سه‌ر به‌رن.
كاهینێكی كڵێسه له هه‌ولێر ده‌ڵێت: گه‌ڕانه‌وه بۆ مووسڵ هه‌ڕه‌شه و كوشتنمان بیر ده‌خاته‌وه.
یه‌كێكی دیكه له ئاواره‌كان ده‌ڵێت: ئه‌و شه‌وه‌ی داعش هاته مووسڵ توانیم رابكه‌م، ئه‌ی ئێستا بگه‌ڕێمه‌وه كێ گرێنتیم ده‌داتێ هه‌مان شت دووباره نه‌بێته‌وه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
