13 چه‌كدارێن داعش ژلایێ هێزێن پێشمه‌رگه‌ى ڤه هاتنه كوشتن
ZNA- هه‌ولێر
13 چه‌كداری داعش به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌ناحیه‌ی باشیك له باكوری رۆژهه‌ڵاتی موسڵ له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌وه كوژران كاتێك ویستویانه له‌ناحیه‌كه “هه‌ڵبێن به‌ره‌و موسڵ”، له‌یه‌كه‌م رۆژی دوای ئازادكردنی ناحیه‌كه.
لیوا نوردین هه‌ركی، فه‌رمانده‌ی پێشمه‌رگه له‌ناحیه‌ی باشیك رایگه‌یاند “به‌یانی ئه‌مڕۆ 13 چه‌كداری داعش هه‌وڵی رزگاربونیانداوه له‌باشیك، دوای ئه‌وه‌ی خۆیان له‌ناو ماڵه‌كاندا شاردووه‌ته‌وه، به‌ڵام پێشمه‌رگه روبه‌ڕویان بونه‌ته‌وه‌و هه‌مویان كوژراون”.
وتیشی “چه‌كداره‌كان ویستویانه له‌رێگه‌ی چیای باشیكه‌وه رزگاریان ببێت بۆ موسڵ، به‌ڵام پێشمه‌رگه رێگری لێكردون و هه‌مویانیان كوشتووه، هه‌روه‌ها ته‌رمی پێنج چه‌كداری تری داعشمان له‌ناو یه‌كێك له‌تونێله‌كاندا دۆزیووه‌ته‌وه كه‌نزیك چیاكه”.
دوێنێ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ته‌واوی ناحیه‌ی باشیكی له باكوری رۆژهه‌ڵاتی موسڵ راگه‌یاند، دوای زیاتر له دوو ساڵ مانه‌وه‌ی له‌ژێر ده‌ستی داعشدا.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
