سه‌رۆكایه‌تيا هه‌رێما كوردستانێ رۆنكرنه‌كێ به‌لاڤ دكت
باسنيۆز:
گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به گوتاره‌كه‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له شاره‌دێی باشیك سه‌باره‌ت به كشانه‌وه و مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌ناوچه ئازادكراوه‌كان بڵاوده‌كاته‌وه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی (18-11-2016) ماڵپه‌ری فه‌رمی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستانی بڵاوكردووه‌ته‌وه و ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:-
رونكردنەوەیەك لە سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستانەوە
ژمارەیەك لە دەزگای راگەیاندنی عەرەبی باسیان لە وتاری بەڕێز مسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان كرد كە رۆژی چوار شەمەی رابردوو لە شاری باشیك پێشكەشی كرد.
ژمارەیەكیش لەو دەزگایانە بە هەڵە باسیان لە بڕگەی كشانەوە و مانەوەی هێزەكانی پێشمەرگە كرد لە ناوچە ئازادكراوەكان لە میانەی ئەو وتارەی كە بەڕێزیان بە زمانی كوردی پێشكەشی كرد و چەند بڕگە و ڕستەیەكیان بە شێوەیەكی هەڵە وەرگێڕایە سەر زمانی عەرەبی كە وای كرد ڕستە و واتاكانی لە ڕاستی ناوەڕۆكەكەی بێتە دەرەوە.
سەرۆك بارزانی لە وتارەكەیدا بەڕونی دووپاتی لەسەر پابەندبوونی هەرێمی كوردستانی بە هەر رێككەوتنێكی لەم بارەیەوە كردەوە و دەقی وەڕگێڕانی فەرمی وتارەكەش لە وێپ سایتی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان بڵاو بۆتەوە.
وتەبێژی فەرمی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان
2016/11/17
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
