شبكة لالش الاعلامية

پەکەکە رێگره‌ ل دروستكرنا ٣ هەزار خانيان بۆ خەلکێ سنوونێ ژلایێ ڕێكخراوه‌كێ ڤه‌

پەکەکە رێگره‌ ل دروستكرنا ٣ هەزار خانيان بۆ خەلکێ سنوونێ ژلایێ ڕێكخراوه‌كێ ڤه‌

سنوونێ -KDP.info-ImageThumb

بەڕێوەبەری شارەدێی سنوونێ رایگەیاند، ئەگەر پەكەكە لێ بگەڕی و شارەكە چۆڵ بكات، ڕێكخراوێكی بیانی بە ناوی هاپیتات زیاتر لە ٣ هەزار خانوو بۆ خەڵكی سنوونێ دروست دەكات، كە لە رابردوویش ١٢٥ خانوویان بۆ خەڵكی گوندی هەردان دروستكردوونە، بۆیە ئێستا چاوەڕوانی پەكەكە دەكرێ شارەكە چۆڵ بكەن، بۆ ئەوەی ئەوانیش دەست بەكاری خۆیان بكەن.

(نایف سەیدو) بەڕێوەبەری شارەدێی سنوونێ، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: ”ئەگەر پرۆژەخزمەتگوزارییەكان بۆ سنوونێ و ناوچەكانی دیكە دابین بكرێن و پەكەكە ناوچەكە چۆڵ بكات، خەڵكەكە هەموو دەگەڕێنەوە، تا ئێستا زیاتر لە ٨ هەزار و ٥٠٠ خێزان گەڕاونەتەوە ناوچەكە.”

روونیشی كردەوە، ”ڕێكخراوی هاپیتان، ئامادەیی خۆی نیشان داوە ٣ هەزار خانوو بۆ هاووڵاتیانی شارەدێیەكە دروست بكات، بەتایبەتی ئەو هاووڵاتیانەی كە خانوویان ڕووخاوە، یان لەلایەن داعش لەناو براون، تا ئێستا لە گوندی هەردان ١٢٥ خانوو لەلایەن ئەو ڕێكخراوە دروست كراون، ئەوەیش وەك هەنگاوی یەكەم بۆ ئاوەدانكردنەوەی ناوچەكە.”

(سەیدۆ)، ئەوەشی گوت: ”ئەگەر پەكەكە لە ناوچەكە نەمێنێت و بچێتە دەرەوە، ڕێكخراوەكە زووتر دێتە شارەكە، چونكە زۆر ڕێكخراو هەبوونە هاتوونەتە ناوچەكە و كە زانیویانە پەكەكە لێرەیە كشاونەتەوە، بۆیە ئەگەر پەكەكە بچێتە دەرەوە زووتر شارەكە و ناوچەكانی دیكە ئاوەدان دەكرێنەوە و ئەو خانووانە دروست دەكرێن، بەڵام تا ئێستا چ لە خانەسۆر، چ لە سەردەشت و شنگال، بنكە و بارەگایان هەیە”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

“پەکەکێ ٣٠٠ کەسێن ئێزدی گرتينه‌”

Lalish Duhok

گەنجەکى ئێزدی ل زاخۆ ھاتە کوشتن

Lalish Duhok

نڤيسينگه‌ها لالش كێشه‌يا قوتابخانه‌يه‌كێ ل دێره‌بوونێ چاره‌كر

Lalish Duhok