شبكة لالش الاعلامية

حكوومه‌تا عێراقێ به‌رامبه‌ر دابه‌ش نه‌كرنا به‌هرا ئاهێن خوارنێ ،وه‌لاتيان ب دراڤى دێ قه‌ره‌بوو كت

حكوومه‌تا عێراقێ به‌رامبه‌ر دابه‌ش نه‌كرنا به‌هرا ئاهێن خوارنێ ،وه‌لاتيان ب دراڤى دێ قه‌ره‌بوو كت  
هه‌ولێر-KDP.info-ImageThumb
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی و ئابووری له‌ ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ده‌ڵێت، رێگری كراوه‌ بڕێكی ز‌ۆری برنجی نه‌شیاو به‌سه‌ر هاوڵاتیانی عێراقدا دابه‌ش بكرێت و به‌هۆی خراپی جۆره‌كه‌ی گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه‌ ده‌شڵێت، حكوومه‌ت به‌رامبه‌ر دابه‌ش نه‌كردنی چه‌ند مادده‌یه‌ك له‌ به‌شه‌ خۆراكی مانگانه‌ به‌ پاره‌ قه‌ره‌بووی هاوڵاتیان ده‌كاته‌وه‌.
 
 
(نه‌جیبه‌ نه‌جیب) به‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند: “وه‌زیری بازرگانی عێراق له‌باره‌ی خراپی جۆری كه‌ل و په‌لی خۆراكی مانگانه‌، بانگی په‌رله‌مان ده‌كرێت، چونكه‌ چه‌ندین جاره‌ له‌ كاتی دابه‌شكردنی به‌شه‌ خۆراكی مانگانه‌دا كه‌ل و په‌لی خراپ كه‌ شیاو نییه‌ بۆ خواردن دابه‌ش ده‌كرێت، له‌ماوه‌كانی رابردووش جۆره‌ برنجێك به‌سه‌ر هاوڵاتیانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان دابه‌ش كراوه‌، كه‌ شیاونیه‌ بۆ خواردن و گومانی زۆری له‌سه‌ره‌، به‌ڵام به‌پێی زانیاریه‌كانی ئێمه‌ وه‌ك لیژنه‌ی دارایی نزیكه‌ی 600 تۆن له‌و برنجه‌ له‌ به‌نده‌رێكی شاری به‌سره‌ رێگری لێكراوه‌ بێته‌ نێو عێراق و دابه‌ش بكرێت.
 
 
(نه‌جیب) گوتیشى: “له‌سه‌ر خراپی كوالێتی به‌شه‌ خۆراكی مانگانه‌ به‌رده‌وام به‌دواداچوون ده‌كه‌ین و جگه‌ له‌وه‌ش زۆرێك له‌مادده‌كان دابه‌ش نه‌كراون له‌ كاتی خۆیدا و بڕیاره‌ حكوومه‌تی عێراق هاوڵاتیان به‌پاره‌ قه‌ره‌بووبكاته‌وه‌ و قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌كه‌ش هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستانیش ده‌گرێته‌وه‌، به‌ڵام زانیاری وردم به‌رده‌ست نیه‌ له‌سه‌ر چه‌ند ماده‌ی خۆراك هاوڵاتیان قه‌ره‌بووده‌كرێنه‌وه‌، ته‌نیا ئه‌وه‌ روونه‌ كه‌ ده‌بێت هاوڵاتیان قه‌ره‌بووبكرێنه‌وه‌.
 

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

91 ژنی کورد بەشداریی کۆنگرەی جیهانیی ژنان لە تونس دەکەن

Lalish Duhok

بۆ باشكرنا مووچێ مامۆستایان بارزانی لگەل حکوومەتێ دێ كۆم بت 

Lalish Duhok

ده‌مێ تەمامبوونا کارێ پاقژكرنا تۆمارا دەنگدەران هاته‌ دیارکرن

Lalish Duhok