شبكة لالش الاعلامية

دەزگه‌هێ خێرخوازيێ بارزانی ژمارا ئاوارێن مووسلێ ل کەمپێن كوردستانێ ئاشكه‌را دكت

دەزگه‌هێ خێرخوازيێ بارزانی ژمارا ئاوارێن مووسلێ ل کەمپێن كوردستانێ ئاشكه‌را دكت

K24 – ھەولێرmosul (2)

دەزگای خێرخوازی بارزانی ژمارەی ئاوارەكانی موسڵ و دەوروبەوری لە ھەر یەك لە كەمپەكانی دیبەگە، خازر وھەردوو كەمپی حەسەن شام بە 83550 كەس دیاری دەكات، كە لە وەتەی دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنی موسڵ لە رۆژی 17 تشرینی یەكەمی 2016 لەم كەمپانە نیشتەجێ كراون و لە لایەن ئەو دەزگایە خێرخوازییە بەڕێوە دەبرێن.

بە پێی ئاماری حكومەتی ھەرێمی كوردستان،  له‌ سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی قوناغی دووه‌می ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ لە رۆژی 29 كانوونی یەكەمی 2016، رۆژانه‌ سێ هه‌زار كه‌س ئاواره‌ بوونه‌ و نزیكه‌ی 70% ئه‌و ژماره‌یه‌ش‌ روویان له‌ هه‌رێمی كوردستان كردووه‌.

هۆشه‌نگ محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی سه‌نته‌ری هاوبه‌شی قه‌یرانه‌كان له‌ لێدوانێك بۆ ماڵپه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: “له‌سه‌ره‌تاى ئۆپه‌راسیۆنى  رزگاركردنى موسڵ و ده‌وروبه‌ری له‌ رۆژی 17 كانوونی یه‌كه‌می 2016 سه‌دان هه‌زار كه‌سى  ئاواره‌ بوونه‌ و زیاتر له‌ 90 هه‌زار كه‌س كه‌ ده‌كاته‌ نزیكه‌ى 25000 خێزان  روویان له‌ هه‌رێمى كوردستان كردووه‌ و له‌ كه‌مپه‌كانى خازر و حسن شام و دیبه‌گه‌ له‌ پارێزگاى هه‌ولێر و كه‌مپه‌كانى قایماوه‌ و نه‌گرزلى له‌ پارێزگاى دهۆك نیشته‌جێ كراون”.

بە پێی ئامارەكانی دەزگای خێرخوازی بارزانی، 4126 خێزان لە كەمپی دیبەگە نیشتەجێ كراون و دەكاتە 21548 كەس.

لە كەمپی خازری یەك 6006 خێزان نیشتەجێ كراون و دەكاتە 29739 كەس.

لە كەمپی حەسەن شامی یەك 4852 خێزان نیشتەجێ كراون و دەكاتە 23129 كەس.

لە كەمپی حەسەن شامی دووەم 1816 خێزان نیشتەجێ كراون و دەكاتە 9134 كەس.

بە گشتی 16 ھەزار خێزان بە 83550 كەس لەم كەمپانە نیشتەجێ كراون.

ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵ رۆژی 17 تشرینی یه‌كه‌می 2016 به‌ به‌شداری 100 هه‌زار كه‌س له‌ هێزه‌كانی عێراقی و كوردستانی ده‌ستیپێكرد و پاش كۆنترۆڵكردنی ته‌واوی ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری موسڵ لە سەرەتاكانی ئۆپەراسیۆنەكە، دوو رۆژ بەر لە ئێستا كۆنترۆڵكردنی تەواوی گه‌ڕه‌كه‌كانی به‌ری چه‌پی موسڵ راگەیەنرا.

بەرپرسەكەی سه‌نته‌ری هاوبه‌شی قه‌یرانه‌كان ھۆشداری ئەوە دەدات و دەڵێت: “به‌م شێوه‌يه‌ى ئێستا ناتوانرێت هاوكارى پێويست پێشكه‌ش به‌ ئاواره‌كان بكرێت و ده‌ر‌ئه‌نجامى زۆر ناخۆشى مرۆيى لێده‌كه‌وێته‌وه‌ كه خه‌رجى راستكردنه‌وه‌ى زۆر زياتر ده‌بێت له‌ وه‌ڵامدانه‌وه‌ى فرياكه‌وتنى سه‌ره‌تايى”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

73% دەنگدەرێن دهۆكێ، خۆ ل سیسته‌مێ بایۆمەتری تۆمار كريە

Lalish Duhok

دادگای فیدراڵی له‌باره‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق بڕیاریدا

Lalish Duhok

راگەهاندنەک ژ بارەگایێ بارزانی

Lalish Duhok